|
|
||||||||||
|
حیزبوڵڵای لوبنان: پاره و پێداویستی له ئێران وه‌رده‌گرین
PNA 08.02.2012 سه‌رۆكی حیزبوڵڵای لوبنان ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه به پێدانی پاره و پێداویستیی دیكه پشتیوانی ده‌كرێن. سه‌رۆكی رێكخراوی چه‌كداریی حیزبوڵڵای لوبنان، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا له لێدوانێكی ڤیدیۆییدا بۆ یه‌كه‌مینجار ئه‌وه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه كه حیزبوڵڵا پاره و پێداویستیی دیكه‌ی له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه پێده‌گات.
سه‌رۆكی حیزبوڵڵا له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت پێشووتر بۆ ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی شه‌رمه‌زار نه‌بێت، ته‌نیا ئاماژه‌ی به پشتیوانیی سیاسی و ئه‌خلاقیی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی كردووه. ئه‌م لێدوانانه‌ی سه‌رۆكی حیزبوڵڵای لوبنان دوای ئه‌وه دێت كه رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، سه‌ید عه‌لی خامنه‌یی، له گوتاری نوێژی هه‌ینیی رابردوودا گوتی له رابردوودا یارمه‌تیی ئه‌و وڵات و لایه‌نانه‌یان داوه كه له دژی ئیسرایل شه‌ڕیان كردووه و له‌سه‌ر ئه‌م یارمه‌تیدانه به‌رده‌وام ده‌بن. سه‌رۆكی حیزبوڵڵا هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر ئیسرایل هێرش بكاته سه‌ر كۆماری ئیسلامی، ئێران داوا له حیزبوڵڵا ناكات كارێكی تایبه‌ت بكات، به‌ڵام روونی نه‌كرده‌وه كه له ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسرایل بۆ سه‌ر ئێران، حیزبوڵڵا هێرش ده‌كاته سه‌ر ئیسرایل یان نا. |
|
||||||||