|
|
||||||||||
|
ئێران بەتەمابوو مووشه‌كێک دروست بکات كه توانای پێکانی ئه‌مریکای هه‌بێت
03.02.2012 ئیسراییل: جێگری سه‌رۆک وەزیرانی ئیسراییل رایگەیاندووه، رێژیمی ئێران لە بنكەی سەربازیی سوپای پاسداران لە مەلاردی سه‌ربه لە پارێزگای "ئەلبورز" خەریكی دروست كردنی بۆمبێک بووه که توانانی پێکانی خاکی ئه‌مریکای هه‌بێت. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز، "مووشە یەعلوون" جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵاتی ئیسراییل، ئیدیعای رێژیمی ئێرانی سه‌باره‌ت به دروست کردنی مووشه‌کێک بۆ هێرش بۆ سه‌ر خاکی ئیسراییل ره‌ت کرده‌وه و گوتوویه‌تی، چالاکییه‌کانی رێژیمی ئێران له‌و پێگه نیزامییه‌دا دروست کردنی مووشه‌کێک بووه که بتوانێ خاكی ئه‌مریکا بکاته ئامانج. یه‌علوون رایگه‌یاندووه، رێژیمی ئێران ده‌یهه‌ویست مووشه‌کێکی دوورهاوێژ که توانای بـڕینی مه‌ودای 10 هه‌زار کیلۆمیتری هه‌بێت، دروست بکات. ناوبراو که هاوکات وه‌زیری کاروباری ستراتیژیکی ئیسراییله له درکاندنی ورده‌کاریی زێده‌تر خۆی بوارد. به‌گوێره‌ی لێپرسراوانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران، له ته‌قینه‌وه‌ی پێگه‌ی سه‌ربازیی شاری مه‌لارد له رێکه‌وتی 21ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1390ی هه‌تاوی، 27 که‌س بوونه قوربانی. |
|
||||||||