|
|
||||||||||
|
سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بە سەر زیندانیەکی سیاسی کورد لە سەڵماس
KMMK
04.02.2012 لەبەردەوامی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر چالاکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان" ڕهزا ئیسمائیلی " خەڵکی شاری سەڵماس لە لایەن دادگای دژی شۆڕشی شاری خوی ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان بووەتەوە. " ڕهزا ئیسمائیلی" 34 ساڵه و خهڵکی گوندی دهریک سەربەشاری سهڵماس لە پارێگای ئورمییە که ماوهی 5 مانگ پیش ئێستا لایهن هێزه ئاسایشیەکانی ڕژیمهوه دهسبهسهر کرابوو؛ له لایهن دادگای شۆڕشی شاری خویهوه به تۆمهتی موحاربه و هاوکاری کردنی پارتیەکی کوردی ، سزای لهسێدرهدانی به سهر دا سهپێندرا. ڕهزا ئیسمائیلی بۆ ماوەیەکی زۆر، لە ژوورەکانی تاکەکەسی ئیتلاعاتی شاری سەڵماس لە ژێر لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەدابووە و لەم دواییانە دا بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە گواستراوەتەوە. بە پێی حوکمی دادگای دژی شۆڕشی ئیسلامی شاری خوی، 20 ڕۆژی دەرفەت بەو گیراوە کوردە دراوە، داوای پێداچوونەوەی ئەم حوکمە بکات. سەپاندنی حوکمی ئێعدام بە سەر ئەم هاووڵاتیە کوردە لە کاتێکدایە کە تەنیا چەند ڕۆژ لەمەو پێش، دادگای ئینقیلابی شاری مەهاباد بە راسپاردەی ئیدارەی ئیتلاعات، حوکمی لەسێدارەدانی بە سەر دوو زیندانی سیاسی دیکەی کورد دا سەپاندبوو. بەو پێیە عەلی ئەفشاری و حەبیب ئەفشاری کە ماوەی زیادتر لەیەک ساڵە بە تاوانی هاوکاری لە گەڵ پارتیە کوردیەکان و موحارەبە گیراون، حوکمی لەسێدارەدانیان بە سەر دا سەپێندراوە. ئەم دوو کەسە، لە زیندانی ناوەندنی شاری ئورمیە، بەسەر دەبەن. لە لایەکی دیکە چالاکانی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی، هەفتەی ڕابڕدوو لە هەواڵێک دا ڕایگەیاند، زیندانیەکی سیاسی کورد بە ناوی "ئیسمایل کرمانجی"، ڕۆژی سێشەممە، 4ی ڕێبەندانی 1390ی هەتاوی، پاش ڕاگواستنی بۆ گرتووخانەی ئێڤین لە شاری تاران، لە سێدارە دراوە. بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، ئیسمائیل کرمانجی، زیندانیەکی تەمەن 30 ساڵانە بووە و نیزیکەی شەش ساڵ لە گرتووخانەی گەوهەردەشتی کەرەج راگیرابوو. تاکو ئێستا هۆکاری گیرانی "ئیسماعیل کرمانجی" ڕوون نەبۆتەوە و زانیاری سەبارەت بە شوینی لەدایکبوونی ناوبراویش لەدەست دا نیە. هاوکات ڕۆژی دوازدەی ڕەزبەر/ بەرامبەر لە گەڵ 4ی ئۆکتۆبری 2011ی زایینیش، زیندانیەکی سیاسی دیکەی کورد بە ناوی "عەزیز خاکزاد"، خەڵکی شاری سەڵماس، لە گرتووخانەی ناوەندنی شاری کێرمان، بە نهێنی و بە بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە و پارێزەرەکەی، لەسێدارە درابوو
بەو شێوەیە هەر ئێستا لانی کەم ١٧ زیندانی سیاسی و مەدەنی کورد لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی، هەر ئان و سات مەترسی لەسێدارەدانیان لە سەرە، کە ناوی ژمارەیەک لەم کەسانە بریتین لەمانە: - حەبیبۆڵا لەتیفی، حەبیبۆڵا گولپەری پوور، ڕەشید ئەخكەندی، شیركۆ مەعارفی، مستەفا سەلیمی، ئەنوەر ڕۆستەمی، سەید جەمال محەمەدی، سەید سامی حسینی، قادر محەمەدزادە، مەحەمەد ئەمین عەبدوڵڵاهی، عەبدۆڵلا سروریانزا، زانیار مۆرادی، لوقمان مۆرادی، حەبیب ئەفشاری، عەلی ئەفشاری، حەسەن تالعی و رەزا ئیسماعیلی، |
|
||||||||