|
|
||||||||||
|
وڵاتانی عه‌ره‌بیی که‌نداوی فارس باڵوێزه‌کانی رێژیمی سووریەیان لە وەڵاتەکانیان کردە دەرەوە
08.02.2012 له دوێنێوه هه‌تا ئێستا 13 وڵات باڵوێزه‌کانیان له خاکی سوریه بانگهێشت کردۆته‌وه و وڵاتانی عه‌ره‌بیی که‌نداوی فارس، باڵوێزی رێژیمی سووریه‌یان له وڵاته‌که‌یان ده‌ر کردووه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه، وڵاتانی عه‌ره‌بیی که‌نداوی فارس ئه‌مـڕۆ به تۆمه‌تبار کردنی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌مه‌ڕ کۆمکوژیی خه‌ڵکی بێ‌تاوان و بێ‌دیفاعی ئه‌و وڵاته، باڵوێزه‌کانی رێژیمی دیمه‌شقیان له‌و وڵاته ده‌ر کرد. به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاوکاریی که‌نداوی فارس له به‌یاننامه‌یه‌کدا داوایان له باڵوێزه‌کانی رێژیمی سووریه کردووه، خێرا خاکی وڵاته‌که‌یان به‌جێ بێڵن. هه‌روه‌ها وڵاتانی عه‌ره‌بیی که‌نداوی فارس به هۆی کۆمکوژیی خه‌ڵکی سووریه له‌لایه‌ن رێژیمی به‌عسی سووریه‌وه، ئه‌و کرده‌وانه‌یان به پاکتاو کردنی ره‌گه‌زی (ژینۆساید) وه‌سف کردووه و باڵوێزه‌کانیان له دیمه‌شق بۆ راوڕاوێژ بانگهێشت کردۆته‌وه. پێشتریش وڵاتانی بلژیک، ئیسپانیا، ئیتالیا، فه‌ڕانسه و بریتانیا، باڵوێزه‌کانیان له سووریه‌وه بانگهێشت کردۆته‌وه و هه‌روه‌ها باڵوێزی وڵاتانی ئه‌مریکا و ئاڵمان خاکی سووریه‌یان به‌جێ هێشتووه. |
|
||||||||