|
|
||||||||||
|
"ئه‌گه‌رێکی زۆر له ئارادایه ئیسرائیل له وه‌رزی به‌هار هێرش بکاته سه‌ر ئێران"
(PNA)03.02.2012 رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست"ی ئه‌مه‌ریکایی له‌سه‌ر زاری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا نووسیویه‌تی، ئه‌گه‌ری زۆره له‌م به‌هاره‌دا ئیسرائیل هێڕش بکاته سه‌ر ئێران. "ده‌یڤید ئیگنیشس" رۆژنامه‌وانی واشنتۆن پۆست رایگه‌یاندووه، هۆکاری ئه‌م هێرشه بۆ ئه‌و کاته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل پێی وایه ئێران دوای ئه‌و کاته ده‌چێته نێو "قۆناغی پارێزبه‌ندی"، واته له‌م قۆناغه‌دا ئێران ئه‌وه‌نده‌ی یۆڕانیۆمی پیتێندراو له‌به‌رده‌سته که ده‌توانێت له ماوه‌یه‌کی که‌مدا بۆمبێکی ئه‌تۆمی دروست بکات.به گوته‌ی ئیسرائیلییه‌کان، له‌م قۆناغه‌دا، ته‌نیا رێگه‌ی پێش گرتن به ئێران بۆ به‌ده‌ست هێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی، هێرشی ئه‌مه‌ریکایه.
به گوته‌ی ئیگنیشس، ئیسرائیلییه‌کان نایانه‌وێت ئێران تا ئه‌و ئاسته بڕواته پێش، چونکه به گوته‌ی "بنیامین نه‌تانیاهو" سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌وان نایانه‌وێت داهاتووی وڵاته‌که‌یان به‌ده‌ست ئه‌مه‌ریکا بسپێرن. ئه‌م رۆژنامه‌نووسه ده‌ڵێت، هۆکاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مانۆڕی سه‌ربازیی هاوبه‌شی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکاش که بڕیار بوو چه‌ند هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجام بدرێت، هه‌ر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ئیسرائیل بیرۆکه‌ی هێرش کردنه سه‌ر ئێرانی له مێشک دایه. ئه‌و کات حکومه‌تی ئیسرائیل رایگه‌یاند، نایانه‌وێت ئیمکانیاتی خۆیان بۆ مه‌شق و راهێنانێکی سه‌ربازی ته‌رخان بکه‌ن. واشنتۆن پۆست نووسیویه‌تی، ئه‌مه‌ریکا دژی ئه‌م هێرشه‌یه چونکه ئه‌م وڵاته پێی وایه ئه‌م هێرشه، رێڕه‌وی سزاکانی ئه‌مه‌ریکا دژی ئێران و رێکاره دیپلۆماسییه‌کانی دیکه، تێک ده‌دات.
به گوته‌ی ده‌یڤید ئیگنیشس، ئه‌مه‌ریکا پێش ئه‌م هێرشه، چه‌ندین مانگه، ئاکامه‌کانی ئه‌م هێرشه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، وه‌ک به‌ستنی ئاوه‌ڕۆی هورموز که زیاتر له 60له‌سه‌دی نه‌وتی جیهان به‌م ئاوه‌ڕۆیه‌دا هه‌نارده ده‌کرێت و گران بوونی نرخی نه‌وت، ئه‌و بابه‌تانه‌ن که ئه‌مه‌ریکای نیگه‌ران کردووه.له‌م راپۆرته‌دا هاتووه که ئه‌مه‌ریکا چه‌ندین جار هۆشدارییان داوه‌ته ئێران که سه‌باره‌ت به خۆ گورج کردنی ئیسرائیل بۆ هێرش کردنه سه‌ر ئێران، تووشی هه‌ڵه نه‌بن و ئه‌گه‌ر ئێران شوێنه پڕجه‌ماوه‌ره‌کانی ئیسرائیل بکاته ئامانجی خۆی، ئه‌مه‌ریکا ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستێت. |
|
||||||||