|
|
||||||||||
|
ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران به‌هێزتر بووه
PUK 26.07.2010 سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا "سی ئای ئه‌ی" رایگه‌یاند بێ ئه‌نجامبوونی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی دیكه، ئه‌گه‌ری رێگاچاره‌ی سه‌ربازی له به‌رامبه‌ر چالاكی ئه‌تۆمی ئێرانی به هێزتر كردووه.
مایكل هایدن سه‌رۆكی پێشووی "سی ئای ئه‌ی" له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی سی ئێن ئێن سه‌باره‌ت به چالاكی ئه‌تۆمی ئێران وتی: "ئێمه دانوستان ئه‌نجامده‌ده‌ین و ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر چالاكی ئه‌تۆمی خۆیان، ئێمه سزای ئابووریان له‌سه‌ر توندتر ده‌كه‌ین، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له سه‌ر چالاكی ئه‌تۆمی خۆیان، بۆیه ئه‌م ره‌وته بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران به‌هێزتر بێت". وتیشی: "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئێران هه‌تا دوایین هه‌نگاو چالاكی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی پێشبخات و له دوایین هه‌نگاودا چالاكی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی رابگرێت". هایدن راشیگه‌یاند له سه‌رده‌می حكومه‌تی بوش‌دا رێگاچاره‌ی سه‌ربازی دوایین رێگاچاره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و رێگاچاره‌یه هاتۆته پێشه‌وه و له‌داوه‌وه نه‌ماوه. |
|
||||||||