|
|
||||||||||
|
بڵاو كردنه‌وه‌ی كتێبێكی دیكه له لایه‌ن سه‌لمان رۆشدی نووسه‌ری كتێبی ئایه‌كانی شه‌یتانی 28.07.2010
به گوێره‌ی هه‌واڵی "بی. بی. سی"، "سه‌لمان رۆشدی" له رێورِه‌سمێكدا كه له رێگای گۆڤاری به‌ریتانی "گرانتا" به‌رِێوه‌چوو، رایگه‌یاند، به نووسینی كتێبێك به ناونیشانی "ساڵه‌كانی فه‌توا" سه‌رقاڵه، تیایدا ئاماژه به هه‌سته‌كان و كرده‌وه‌كانی خۆی ده‌دات كه له سه‌رده‌می فه‌توای كوشتنی له لایه‌ن ئایه‌تۆللا "خومه‌ینی" ئه‌نجامی داون و ناچار بووه به شێوه‌یه‌كی نهێنی بژیت.
ئه‌و راشیگه‌یاند، له (20) ساڵی رابردوو چه‌ندین بابه‌تی هه‌ڵه له‌باره‌ی ژیانی نهێنی ئه‌و بڵاو كراوه‌ته‌وه و به سه‌دان بابه‌ت و نزیكه‌ی (6) كتێب له‌باره‌ی فه‌توای كوشتنی بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و له رێورِه‌سمه‌كه‌دا راشیگه‌یاند، كتێبی داهاتووی به ناونیشانی "ساڵه‌كانی قه‌توای كوشتن" سه‌رجه‌م به‌سه‌رهاته‌كه له چوارچێوه‌ی رۆمانێكی دۆكیۆمێنتی له‌خۆ ده‌گرێت.
جێی ئاماژه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی "سه‌لمان رۆشدی" كتێبی "ئایه‌كانی شه‌یتانی" بڵاو كرده‌وه، ئایه‌تۆللا "خومه‌ینی" رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له (14)ی شوباتی (1989) له چوارچێوه‌ی فه‌توایه‌كدا برِیاری به كوشتنی ئه‌و نووسه‌ر دا و رایگه‌یاند، ئه‌و نووسه‌ره له كتێبه‌كه‌یدا سوكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ر ئیسلام كردووه.
دوای ئه‌و فه‌توایه، "سه‌لمان رۆشدی" ژیانه‌كه‌ی خۆی به نهێنی برده سه‌ر، تاكو ئێستا سێ وه‌رگێرِی ئه‌و كتێبه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و ته‌نانه‌ت وه‌رگێرِی ژاپۆنی ئه‌و كتێبه له هێرشێكدا كوژرا.
دوای تێپه‌رِبوونی (21) ساڵ له‌و فه‌توایه، "سه‌لمان رۆشدی" ئێستا تا راده‌یه‌ك له ژیانی نهێنی خۆی كه‌م كردۆته‌وه و به‌شداری له رێورِه‌سمه جیاوازه‌كان ده‌كات، ئه‌و نووسه‌ره له ساڵی (2007) له رێگای شاژن ئێلیزابێتی دووه‌م به هۆی خزمه‌تی به‌ئه‌ده‌بیاتی به‌ریتانی رێزی لێگرا و ئه‌وه‌ش بووه هۆی ناره‌زایه‌تی و تووره‌یی موسڵمانه‌كان.
|
|
||||||||