|
|
||||||||||
|
بانگه‌وازی كۆمیسیۆنی ته‌شكیلات به‌بۆنه‌ی بیست‌و یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆری دوكتور قاسملوو‌و هاوڕێیانی 03.07.2010 هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست ئه‌ندامان‌و لایه‌نگره تێكۆشه‌ره‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران! 22ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ 21 ساڵ به‌سه‌ر تیرۆری رێبه‌ری ناوداری گه‌لی كورد، دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو به‌ده‌ستی تیرۆریستانی كۆماری ئیسلامی، تێ‌ده‌په‌ڕێ. قاسملوو ئه‌و مرۆڤه‌ی بۆ كه‌رامه‌تی ئینسان، بۆ ئاشتی‌و ئاوه‌دانی ژیا. قاسملوو ئه‌و مرۆڤه‌ی بۆ به‌ختیاریی كۆمه‌ڵگا‌و بۆ دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی تێكۆشا.
مرۆڤێك كه گیانی به‌ختی رێگای ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆیی تاكه‌كانی مرۆڤـ، خه‌باتی ته‌رخانی رێگای ئاواته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان‌و گه‌لانی زۆرلێكراوی ئێران كرد.
قاسملوو له ژیان‌و خه‌بات‌و رێبه‌ریی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا هزر‌و هێز‌و زانستی پێشكه‌ش به بزووتنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی كرد‌و گیانی له پێناو ئامانجه‌كانیدا دانا.
خه‌ڵكی كوردستان به خوێنی قاسملوو، به‌ڵگه‌ی خه‌بات‌و نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتنیان واژۆ كرد، بۆیه ئه‌مڕۆ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و رێبه‌ره شه‌هیده‌كه‌ی، بوونه‌ته ناسنامه‌و پێناسه‌ن بۆ بوون‌و هه‌رمانیان.
هاوئامانج، هاوسه‌نگه‌ر‌و هاوخه‌بات، كیژ‌و لاو، ژن‌و پیاوی نیشتمانه‌كه‌ی قاسملووی شه‌هید، له بیره‌وه‌ریی چركه‌ساته‌كانی كوژاندنه‌وی چرای ژیانی قاسملوودا له كاتژمێر 10ی شه‌و به كاتی تاران بۆ ماوه‌ی سێ خوله‌ك چرای ماڵه‌كانیان ده‌كوژێننه‌وه‌و پاش 3 خوله‌ك بۆ نوێكردنه‌وه‌ی به‌ڵێن له گه‌ڵ خه‌باتی قاسملوو، جارێكی تر چرای ماڵه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، چرای رێگای ئامانجه‌كانی قاسملوو‌و بڕیار ده‌ده‌ن، دوای هه‌ر كوژانه‌وه‌یه‌ك، هه‌ڵبوونه‌وه له‌نوێیه‌و رێگای رووناكی قاسملوو هه‌میشه ده‌دره‌وشێته‌وه.
دڵنیاین خه‌ڵكی به‌ئه‌مه‌گی كوردستان، له باسكه‌كانی پشتكۆوه تا داوێنه‌كانی ئارارات، ره‌نگی ئاسمانی به‌رز‌و بێ خه‌وش وه‌ك هیواكانی قاسملوو، رنگی رووبار‌و چۆم‌و كانی، وه‌ك هه‌نگاوه به‌رده‌وامه‌كانی قاسملوو، ره‌نگی هێمنی‌و متمانه وه‌ك حه‌زه‌كانی قاسملوو بۆ ئاشتی‌و ئاوه‌دانی، ده‌كه‌نه هێمای رێزلێنان له رێبه‌ری هه‌رده‌م له هزر‌و رێبازدا زیندوویان به هه‌ڵكردن ئاڵای شین، به‌كاربردنی ره‌نگی شین له شێوه‌ی جۆراوجۆر كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی تایبه‌ت به‌و رۆژه ده‌ده‌ن‌و نیشان ده‌ده‌ن ئه‌و رۆژه رۆژێكی تایبه‌ت‌و ئیراده‌ی گه‌ل بۆ درێژه‌ی رێبازی قاسملوو هه‌روا به‌هێز‌و توانایه.
خه‌ڵكی كوردستان به پیر‌و لاو، له‌و رۆژه‌دا به له‌به‌ركردنی جل‌وبه‌رگی جوانی كوردی له‌ماڵ دێنه ده‌ر‌و به‌م چه‌شنه گوند‌و شار‌و شه‌قام، كێڵگه‌و كارگه‌و مه‌زرا ده‌كه‌نه مه‌ته‌رێزی هه‌ر چه‌شنه خه‌باتێكی گونجاو بۆ رێزلێنان له یادی رێبه‌ری هه‌میشه زیندوو دوكتور قاسملووی نه‌مر‌و ریسواكردنی تیرۆریستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كۆمیسیۆنی ته‌شكیلات 12ی پووشپه‌ڕی 1389
بۆ دابه‌زاندنی ده‌نگی ئه‌م بانگه‌وازه، ئێره كلیك بكه:
|
|
||||||||