|
|
||||||||||
|
ئیمارات پشتگیری له‌وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له‌دژی ئێران ده‌كات
PNA
07.07.2010 دیپلۆماتكارێكی باڵای ئیمارات له‌گه‌ڵ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازییه له‌دژی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران.
به‌گوێره‌ی تۆڕی "فۆكس نیوز"ی ئه‌مریكیی، (یوسف ئه‌لعه‌تیبه) باڵیۆزی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له واشنتۆن رایگه‌یاندووه؛ كه له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازییه له‌دژی تاران، ئه‌گه‌ر هاتوو سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر ئێران بۆ دانانی سنوورێك بۆ به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی سوودی نه‌بوو، ئه‌لعه‌تیبه وتیشی؛ ناكرێت تۆ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ ئێرانێكی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمیی بژیت. جێی ئاماژه‌یه، به‌هۆی داگیركردنی هه‌رسێ دوورگه‌ی تونبول سوغرا_ تونبول كوبراو ئه‌بو موسی له‌لایه‌ن ئێران، ناوبه‌ناو په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیمارات و ئێران جۆرێك له گرژیی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی شێخ عه‌بدوڵا بن زاید ئال نه‌یان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له مانگی نیسانی رابردوودا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو، داگیركردنی هه‌رسێ دوورگه ئیماراتییه‌كه له‌لایه‌ن ئێران، وه‌ك داگیركردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عه‌ره‌بییه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه. |
|
||||||||