|
|
||||||||||
|
هه‌وڵی دوژمنانی شوێنه‌واره مێژوویی یه‌كان بۆ له‌ناوبردنی قه‌ڵای مه‌ریوان
24.07.2010 به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی جومعه، ڕێكه‌وتی 1/5/1389، ئه‌نجومه‌ن و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان شاری مه‌ریوان له لایه‌ن خه‌لكی ئاوایی به‌رقه‌ڵاوه ئاگاداركرانه‌وه كه شوێنه‌واری مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی شاری مه‌ریوان(قه‌لای مه‌ریوان) له لایه‌ن مافیای كانه‌كانی مه‌ریوانه‌وه وێران ده‌كرێت. هه‌ر بۆیه به په‌له هه‌ندێك له چالاكانی فه‌رهه‌نگی مه‌ریوان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی دڵسۆزی ئاوایی به‌رقه‌ڵا سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كرد‌و به‌ریان به‌و كاره تێكده‌رانه‌یه گرت. حاجی ره‌حیم نه‌سیمی خاوه‌نی كارگه‌ی ده‌رهێنانی لاشه‌به‌ردی "كانی با" هه‌ڵكه‌وتوو له بناری قه‌ڵای هه‌ڵۆخان له ساڵی 1348ه‌وه به پێی مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تی سه‌نایع و مه‌عادن به‌ڵام بێ ره‌چاوكردنی سنووری شووره‌ی قه‌ڵاكه‌و دارستان و ژینگه‌ی ئه‌وێ، به شێوه‌یه‌كی زۆر ناڕه‌وا ده‌ستی داوه‌ته تاڵانكردنی شوێنه‌واره مێژویی‌یه‌كان. ناوبراو، وێڕای ئه‌م كارگه‌یه سه‌نگ شكه‌نیكیشی له ئاشه‌كه‌ی گاڕاندا هه‌یه‌و له‌وێیش بێ سنوور چه‌می گاڕان هه‌ڵ ئه‌گۆزێ. ئه‌گه‌رچی تا ئێسته چه‌ندین جار له لایه‌ن خه‌ڵكی ئاوایی به‌رقه‌ڵاو و ناوه‌ندو كه‌سایه‌تییه فه‌رهه‌نگییه‌كانی مه‌ریوانه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی لێكراوه و داوای لێكراوه زه‌ره‌ر به قه‌ڵای مه‌ریوان نه‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام نه ته‌نیا هیچ گوێی نه‌داوه‌ته ئه‌و داواكارییانه‌كانه‌كه‌ی به‌رفراوانتر كردوه و رۆژانه به چه‌ندین دام و ده‌زگا خه‌ریكی ده‌رهێنانی به‌رد و هه‌ڵكۆڵین و كوناودڕكردنی ژێر قه‌ڵاكه‌یه و ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به كاری خۆی درێژه بدات تا سێ چوار ساڵێكی تر قه‌ڵاكه ده‌روخێنێت. تا ئێسته NGO كانی ڤه‌ژین، رۆنان، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی و ئه‌نجومه‌نه خوێندكارییه‌كانی زانكۆ په‌یام نوری مه‌ریوان به به‌ستنی كۆر و ده‌ركردنی به‌یاننامه و سه‌ردانی كارگاكه و قسه‌كردنی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ره‌حیم نه‌سیمی هۆشداریی پێویستیان پێ داوه و خه‌ڵكیشیان له مه‌ترسیی له ناوچونی قه‌ڵاكه ئاگادار كردووه‌ته‌وه. هاوكات ئیداره په‌یوه‌ندیداره‌كانیش بێده‌نگی و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی زۆریان له‌م باره‌یه‌وه نواندووه. ره‌حیم نه‌سیمی ئه‌مڕۆ به هێنانی بۆڵدێزرێكی كۆماتسۆ 355 كه گه‌وره‌ترین جۆری بۆڵدێزره، به نیاز بوو چه‌ندین دیوار و قه‌ڵاو و دارستانی ده‌وروبه‌ر له نێوان كانه به‌رده‌كه‌و مزگه‌وتی سووردا له ناو به‌رێت تا مه‌ودای ده‌رهێنانی به‌رد له كانه‌كه‌یدا به‌رفراوانتر بكات. به‌م پێیه‌ش تا ده، پازده ساڵی داهاتو به‌ردی كارگه‌كه‌ی ته‌ئمین بكات. به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌مه‌گدار و به هه‌ڵوێستی ئاوایی به‌رقه‌ڵا و چه‌ندین دڵسۆزی شار و كه‌سایه‌تیی فه‌رهه‌نگی و نوێنه‌ری چه‌ندین NGOی ئه‌و شاره، سه‌رجه‌م نزیك به 80كه‌سێك به‌ریان به‌و كاره گرت و له گه‌ڵ ره‌حیم و داروده‌سته‌كه‌ی تێك هه‌ڵچوون روی دا. هێزی ئینتیزامی تێكه‌ڵ به‌و شه‌ڕه بوو‌و سه‌ره‌تا نوێنه‌رێكی ئاوایی و نوێنه‌رێكی میراس فه‌رهه‌نگی شۆفیری بۆڵدێزره‌كه‌و و محه‌ممه‌ی شیخولئیسلامی ناسراو به حه‌مه‌ی شاهرۆخ، زاوای ره‌حیم نه‌سیمی كه سه‌ركاریگه‌ری كارگاكه‌یه بردیان یۆ پاسگای كانی دینار راگوێزران‌و له‌وێ له‌بری لێكۆلینه‌وه، به توندی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو كه نابێت به‌ر به كاره‌كه بگیرێت. شایانی باسه چه‌ند كه‌سێك له مه‌نابع ته‌بیعی هاتنه نێو جه‌ماوه‌ره‌كه و ئه‌وان و نوێنه‌ری میراس فه‌رهه‌نگی به راشكاوانه وتیان كه ره‌حیم نه‌سیمی هیچ مۆڵه‌تێكیان له‌و دو ئیداره وه‌ر نه‌گرتووه و سه‌ربه‌خۆ كاری لابردنی خاك و له‌به‌ین بردنی ژینگه‌و شووره‌ی قه‌ڵاكه ئه‌نجام ئه‌دات به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هێزی ئینتزامی به 2 ماشین پڕ له سه‌رباز و به هێزێكی زیاتره‌وه گه‌رایه‌وه بۆ ناو خه‌ڵكه‌كه، ئه‌گه‌رچی به شێوه‌یه‌كی كاتی كاره‌كه‌یان راگرت به‌ڵام هه‌ره‌شه‌یان له خه‌ڵك كرد كه نابێت به‌ر به‌كاره‌كه‌یان بگرن و ره‌حیم نه‌سیمی مۆڵه‌تی هه‌یه و هه‌ر كه‌سێك به‌ری پێبگر‌ێت به پیی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. دیاره كۆماری ئیسلامی هه‌میشه لایه‌نگری له تاڵانكه‌رانی ئاسه‌واره مێژویی‌یه‌كانی كوردستان كردووه‌و ئه‌م جاره‌یش وێده‌چێ له لایه‌ن مافیای نه‌سیمییه‌وه باجێكی وه‌رگرتبێ بۆ تاڵان و وێرانكاریی زیاتری ناوچه‌كه.
|
|
||||||||