|
|
||||||||||
|
موحه‌مه‌د سدیقی كه‌بوودوه‌ند دوای ئه‌وه‌ی به هوی نه‌خوشی له سه‌ر خۆی چوو گه‌یاندیانه ده‌رمانگا گرتووخانی ئه‌ڤین
15.07.2010 موحه‌مه‌د سدیقی كه‌بوودوه‌ند سه‌رۆكی رێكخراوی به‌رنگاری مافی مرۆڤی كوردستان پاش بێهۆشی له به‌ندی 350 زیندانی ئه‌ڤینی تاران، گوازرایه‌وه بۆ ده‌رمانگای زیندان. رێكخراوی به‌رنگاری مافی مرۆڤی كوردستان بلاویكرده‌وه بنه‌ماڵه‌ی كه‌بوودوه‌ند له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی تێلفۆنی یه‌كێك له هاوبه‌نده‌كانییه‌وه له بێهۆشی و گوازتنه‌وه‌ی كه‌بوودوه‌ند ئاگادار كراونه‌ته‌وه. راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته روو كه به هۆی پێشینه‌ی نه‌خۆشی و دووجار سه‌كته‌ی ناته‌واوی كه‌بوودوه‌ند، بنه‌ماڵه‌كه‌ی به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر نیگه‌رانی ته‌ندرووستی موحه‌مه‌د سدیقی كه‌بوودوه‌ندن. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م چالاكه‌ی مافی مرۆڤ داوایان له‌سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه كه سه‌باره‌ت به بارودۆخی كه‌بوودوه‌ند بێنه ده‌نگ نه‌بن و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رببڕن.
|
|
||||||||