|
|
||||||||||
|
په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكرات به بۆنه‌ی 22ی پووشپه‌ڕ سالڤه‌گه‌ڕی تیرۆری د.قاسملوو و هاوڕێیانی 14.07.2010 خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان! هاونیشتمانانی به‌ڕێز! ئازادیخوازانی ئێران! نه‌ته‌وه‌ی كورد له پێناوی گه‌یشتن به ئازادی‌و وه‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانیدا، رێگایه‌كی درێژ‌و پڕ كه‌ند‌و له‌ندی بڕیوه‌و له‌م ڕێگا دژواره‌دا به ده‌یان حه‌ماسه‌ی تۆمار كردوه‌و به ده‌یان تراژیدیشی به‌سه‌ردا هاتووه. له نێو ئه‌م نه‌ته‌وه ئازادیخواز‌و رزگاریخوازه‌دا سه‌دان‌و هه‌زاران رۆڵه‌ی فیداكار‌و ئازا‌و لێوه‌شاوه له كاروانی خه‌بات‌و تێكۆشاندا گیانبازییان كردووه‌و بوون به ئاماژه بۆ رێگای راست‌و پڕ سه‌روه‌ری‌و به خوێنیان داری ئازادییان ئاودێر كردوه. له‌م نێوه‌دا رێبه‌رانی گه‌ل‌و كه‌سانی بلیمه‌ت‌و هه‌ڵكه‌وتووش هه‌بوون كه نه‌ك خۆیان له ریزی خه‌ڵك‌و خه‌بات جودا نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكوو له ریزی هه‌ره‌پێشه‌وه‌ی گیانفیدایی‌و تێكۆشان‌و موباریزه‌دا بوون‌و به بیر‌و هزریان‌و به وره‌و ئیراده‌یان، به گژ سته‌م‌و كاولكاری‌دا چوونه‌ته‌وه‌و رێبه‌ر‌و رێنوێنی ئازادیخوازانی وڵات‌و گه‌له‌كه‌یان بوون. له‌و نێوه‌شدا ده‌ور‌و جێگای دوكتور قاسملووی مه‌زن‌و نه‌مر دیار‌و به‌رچاوه‌و نه‌ك هاوڕێ‌و هاوسه‌نگه‌رانی، به‌ڵكوو دۆستان‌و لایه‌نه‌كانی دۆستی‌و ته‌نانه‌ت نه‌یاران‌و دوژمنانیش دانیان به‌وه‌دا ناوه كه دوكتور عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و مه‌زن‌و بلیمه‌ت‌و رێزان‌و لێزان بووه كه وه‌ك رێبه‌رێكی نه‌ته‌وه‌یی له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورددا جێگا‌و شوێنی دیاره‌و لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد به بیری تیژ‌و داهێنه‌رانه‌ی ئه‌و خولقاون‌و تۆمار كراون.
دوژمنان باش ده‌یانزانی كه دوكتور قاسملوو كێیه‌و ده‌یانزانی كه بیری ئازادیخوازانه‌ی قاسملوو چقڵه بۆ چاویان‌و تیشكی هه‌تاوه بۆ رێبوارانی رێگای ئازادی‌و بۆیه بۆسه‌یان بۆ نایه‌وه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێی هاوڕای، عه‌بدوڵڵا قادری ئازه‌ر له 22ی پووشپه‌ڕی 1368ی هه‌تاویدا له سه‌ر مێزی به ناو وتووێژ ده‌سرێژیان لێ كردن‌و هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا فازل ره‌سووڵ، كوردی عێراقیی مامۆستای زانكۆش تیرۆر كرا. دوای قبووڵكردنی ئاگربه‌س له لایه‌ن رێژیمی تارانه‌وه‌و دوای مردنی خومه‌ینی، كۆماری ئیسلامی بۆ دیالۆگ داوای له حیزبی دێموكرات كرد‌و ده‌فته‌ری سیاسی وه‌ڵامی حیزبی تاوتوێ‌و په‌سند كردبوو و قه‌رار بوو رێبه‌ری نه‌مر هاوڕێ له‌گه‌ڵ شه‌هید قادری‌ئازه‌ر ئه‌و وه‌ڵامه به نێردراوانی رێژیم بداته‌وه كه به‌داخه‌وه به ده‌ستی دیپلۆمات تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی شه‌هید كران. ده‌وڵه‌تی ئه‌وكاتی ئۆتریشیش كه ده‌بوا وه‌ك ئه‌ركی سیاسی‌و مرۆییان تیرۆریستان به ده‌ستی دادگا بسپێرن، به‌ڵام به‌ره‌و تاران به‌ڕێیان كردنه‌وه‌و له‌باتی به‌ڕێوه‌بردنی دادپه‌روه‌ری، خه‌ریكی ساتوسه‌ودای بازرگانی له‌گه‌ڵ رێژیمی كۆماری ئیسلامی بوون‌و تا ئێستاش وه‌ڵامێكی دروستیان به ویژدانی مرۆڤایه‌تی نه‌داوه‌ته‌وه. هاوڕێیان! هه‌روه‌ك مێژوو نیشانی داوه‌و خه‌باتی پڕشانازیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش سه‌لماندوویه‌تی، دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان‌و رێبه‌رانی بیرته‌سكی كۆماری ئیسلامی هه‌رچه‌ند توانییان خه‌باتی مافویستانه‌ی گه‌لی كورد له جه‌سته‌ی دوكتور قاسملوو بێ‌به‌ش بكه‌ن به‌ڵام له‌و پیلانه گڵاوه‌یاندا سه‌رنه‌كه‌وتن كه پێیان وابوو به تیرۆركردنی دوكتورقاسملووی رێبه‌ر و مامۆستامان، حیزبی قاسملوو به‌چۆكدا دێنن‌و خه‌باتی دێموكراتیكی كورد له كوردستانی ئێران تووشی نسكۆ‌و داڕمان ده‌كه‌ن. دوژمنان چوونكه بیرۆكه‌ی دواكه‌وتوانه‌یان له هه‌قیقه‌تی كۆمه‌ڵگا‌و ئاوات‌و خولیاكانی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتوه‌و ئیدئۆلۆژی‌و ده‌سه‌ڵاتیان پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مرۆڤانه‌ی نیه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌واشه‌كاری‌و فریوكاری دامه‌زراوه، بۆیه به‌رده‌وام پێویستمان به سه‌ركوت‌و گورزوه‌شاندن بووه‌و پێیان وابوو كه ئه‌ندێشه‌و هزری خه‌باتی دێموكراسیخوازانه‌و مافخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد به رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش وه‌كوو بیری چه‌قبه‌ستووی خۆیان بێ‌بنه‌مایه‌و به لابردن‌و له‌نێوبردنی سه‌ری رێبه‌رایه‌تییه‌كه بزووتنه‌وه‌ش له‌نێو ده‌چێ،و بۆیه‌ش به‌و تیرۆره نگریسه په‌ڵه‌ی ره‌شیان به ناوچاوانی رێژیمه‌كه‌یانه‌وه نا. به‌ڵام به ئیراده‌ی خه‌باتكارانه‌ی كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكرات‌و به رێبه‌رایه‌تیی به‌كۆمه‌ڵی بارهاتوو له مه‌كته‌بی قاسملوودا كه رۆڵی دوكتور سه‌عیدی شه‌هید له‌و نێوه‌دا دیار‌و به‌رچاوه‌و هه‌روه‌ها به پاڵپشتی‌و خۆشه‌ویستیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، سه‌لمێندرا كه ئه‌ندێشه‌ی ئازادیخوازی و مافویستی‌و رێزگرتن له كه‌رامه‌تی مرۆیی و نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌ندێشه‌ی هه‌ڵقوڵاوی ناخی كۆمه‌ڵگا‌و وه‌ڵامده‌ری حه‌ز‌و ئاواته‌كانی مرۆڤه‌كانه‌و بۆیه‌شه كه 21 ساڵ دوای تیرۆركرانی دوكتور قاسملووی رێبه‌رمان، ئێستاش رۆڵه‌كانی كورد به‌و وانه به‌رز‌و مرۆییانه‌ی كه رێبه‌ری مه‌زن‌و ناودار وتوونیه‌وه، بار دێن‌و ئێستا بیروباوه‌ڕ‌و هزری دوكتور قاسملووی بلیمه‌ت كه له ریزه‌كانی حیزبی دێموكرات‌دا به تیۆری دایده‌رشتن‌و به كرده‌وه پێڕه‌وی ده‌كردن، زار به زار و سینه به سینه گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و له شار‌و گوندی كوردستاندا رێز له ناو‌و یاد‌و رێباز‌و وانه‌كانی شه‌هید قاسملووی نه‌مر ده‌گیرێ‌و هه‌موو چین‌و توێژی كۆمه‌ڵگا له‌و په‌یڤه ره‌نگاڵانه تێراو ده‌بن. هاونیشتمانانی ئازادیخواز! دوكتور عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو وه‌ك رێبه‌رێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و شۆڕشگێڕ، وه‌كوو مرۆڤێكی ئازادیخواز‌و به وره‌و كۆڵنه‌ده‌رو وه‌كوو مامۆستای بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌و رزگاریخوازانه، خاوه‌نی تیۆری‌و ئه‌ندێشه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌كی مرۆیی‌و قووڵ‌و به‌رین‌و له‌بن نه‌هاتوو بوو‌و له‌م ماوه‌ی 21 ساڵه‌ی دوای شه‌هیدبوونیدا كه‌می له‌سه‌ر گوتراوه‌و زۆری ماوه بۆ باسكردن‌و وتنه‌وه بۆ نه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ‌و سبه‌ی. دوكتور قامسلووی نه‌مر، كه له مه‌كته‌بی دێموكرات‌دا باڵای كردبوو له نێو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا به شایه‌تیی مێژوو، حیزبێكی په‌رته‌وازه‌ی له قه‌یراندای وه‌سه‌ریه‌ك خست‌و به‌رنامه‌و سیاسه‌تی نوێ‌و رێبازی دروستی ته‌شكیلاتیی بۆ دارشت و له سه‌رده‌مێكی هه‌ستیاردا بوو به مێعمار و دارێژه‌ری ئۆرگانیزاسیۆنی حیزبی‌و دوایه‌ش له سه‌ختترین قۆناخه‌كانی شۆڕشدا و له ئارامیی و له گێژاوی رووداوه‌كاندا، له كاتی ئاڵۆزترین پیلانه‌كانی دوژمنان‌و نه‌یاراندا‌و له سه‌رده‌می كه‌وتنه‌وه‌ی كۆسته گه‌وره‌كاندا، رێبه‌رێكی لێوه‌شاوه‌و به وره‌و بلیمه‌ت بوو كه حیزبی رێبه‌ری ده‌كرد‌و هاوكاتیش له‌وه غافڵ نه‌بوو كه له دوای خۆی حیزبێك به جێ بێڵێ كه به رۆیشتن یا نه‌مانی كه‌س یا كه‌سانێك تووشی داڕمان‌و به‌چۆكداهاتن نه‌بن‌و بۆیه‌ش دوای شه‌هیدبوونی ئه‌و رێبه‌ره مه‌زنه، ده‌فته‌ری سیاسی په‌یامێكی بۆ ریزی تێكۆشه‌رانی دێموكرات نارد كه دوكتور قاسملوو‌و قادری ئازه‌ر شه‌هید بوون، به‌ڵام خه‌بات و حیزبی دێموكرات درێژه‌ی هه‌یه. له بواری نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه، دوكتور قاسملوو دارێژه‌ری ئه‌و تیۆرییه بوو كه كورد ده‌بێ به پشتبه‌ستن به هێزو توانای راسته‌قینه‌ی خۆی‌و له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی خه‌بات بكا‌و له فاكته‌ری ده‌ره‌كی وه‌كوو هه‌لی سیاسیی له‌بار، كه‌ڵكی دروست وه‌ربگرێ. نه ئه‌وه‌نده به‌سراوه به فاكته‌ری ده‌ره‌كی بێ كه ببێ به پاشكۆ وكلكی ئه‌م‌و ئه‌و، نه ئه‌وه‌نده‌ش له نێو خۆیدابێ كه ئاگای له دنیا‌و ده‌وروبه‌ر نه‌مێنێ. دوكتور قاسملووی بلیمه‌ت، له هه‌لومه‌رجه جۆربه‌جۆره‌كاندا هه‌م له پێناوی به‌ژه‌وه‌ندیی رهواو باڵای نه‌ته‌وه‌ییدا سیاسه‌تی به هونه‌ری مومكین ده‌زانی‌و هه‌م له بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه‌و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی دێموكراتیك پاشه‌كشه‌ی نه‌ده‌كرد‌و باوه‌ڕی به‌وه هه‌بوو كه بۆ گه‌یشتن به ئاواته‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان پێویست به ئه‌وپه‌ڕی نه‌رمی نیشاندان له سیاسه‌تدا ده‌كا به بێ لادان له ئوسوول‌و پره‌نسیپه‌كان. دوكتوری نه‌مر نه باوه‌ڕی به‌وه هه‌بوو كه په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یی له نێو كورددا ئه‌وه‌نده په‌ڕگیر بكرێته‌وه كه ناسیۆنالیزمی به‌رچاوته‌نگی لێ به‌رهه‌م بێ‌و نه ئه‌وه‌نده‌ش له ویسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پاشه‌كشه بكرێ كه ویست‌و داخوازه‌كانی گه‌ل هه‌رزانفرۆش بكرێن. له ئاستی سه‌رتاسه‌ری‌و له ئێرانیشدا وه‌كوو رۆژ روونه‌و جێگای نكۆڵی له هیچ لایه‌ك نیه كه بڕوایه‌كی قووڵی به دێموكراسی له هه‌موو شوێنێك له نێو حیزب‌و كۆمه‌ڵگای كوردستان‌و سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا هه‌بوو و هه‌میشه ده‌یگوت دێموكراسی بۆ ئێمه پره‌نسیپه‌و به بێ دێموكراسی له ئێران‌دا كورد به هیچ داواكارییه‌كی ناگاو له‌و پێناوه‌شدا به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌دا كه هێزه دێموكرات‌و پێشكه‌وتووه‌كانی ئێران به‌ده‌وری یه‌ك كۆبكاته‌وه‌و هاوپێوه‌ندی و به‌ره‌یه‌كی به‌رفراوان له‌وان دروست بكا. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌رده‌وام پێی له‌سه‌ر فره‌نه‌ته‌وه‌یی بوونی ئێران داده‌گرته‌وه‌و مافی یه‌كسانی بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به پێویستیی مێژوویی ده‌زانی. له‌ئاستی جیهانیشدا دوكتور قاسملووی ئازا‌و بلیمه‌ت ئه‌و مرۆڤه بوو كه قه‌ت چه‌وسانه‌وه‌و ژێرپێنانی ئازادیی مرۆڤه‌كانی پێ قبوول نه‌ده‌كرا‌و بۆیه‌ش و به هۆی هه‌ڵوێسته‌كانیه‌وه له چه‌ند قۆناخی جیاواز‌و له‌به‌ر هۆكاری جیاواز له چه‌ند وڵات دوور خرایه‌وه. هه‌روه‌ها بۆ چركه‌ساتێكیش له هێنانه‌به‌رباسی داواكاری‌و ویسته رهواو ئینسانییه‌كانی گه‌له سته‌ملێكراوه‌كه‌ی هه‌دای نه‌دا‌و هه‌وڵی بێوچانی دا تاكوو پرسی كورد بكا به پرسێكی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و پێی وابوو تاكوو هه‌وڵی كورد له چواچێوه‌ی ولاتانی ناوچه‌دا قه‌تیس بكرێته‌وه ، ده‌نگی به هیچ كوێ ناگا. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو كه بۆ چاه‌ره‌سی كۆتایی‌و بۆ هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست، ده‌بێ كێشه‌ی كورد به شێوه‌ی دێموكراتیك و دادپه‌روه‌رانه چاره‌سه‌ر بكرێ‌و دونیای ده‌ره‌وه‌ش ده‌بێ له‌و پێناوه‌دا یارمه‌تیده‌ر بێ نه‌ك كۆسپ یان خه‌ریكی ساتوسه‌ودای بازرگانی بێ. هاوڕێیان! لێره‌دا پێویسته یادێك له قوتابیان‌و هاوڕێیانی به ئه‌مه‌گی شه‌هید قاسملووی نه‌مر بكه‌ینه‌وه كه تاسه‌ر وه‌فادار به رێبازه‌كه‌ی بوون. هاوڕێ عه‌بدوڵڵا قادری ئازه‌ر ، ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كه هاوكات‌و هاوڕێ له گه‌ڵ مامۆستای گه‌وره‌مان شه‌هید كرا‌و خوێنی تێكه‌ڵ به خوێنی قاسملووی رێبه‌ر كرا ، هه‌روه‌ها كاك سه‌ید سه‌لامی عه‌زیزی ، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب كه له 24ی پووشپه‌ڕی 1378ی هه‌تاویدا دوای چه‌ندین ساڵ خزمه‌ت‌و تێكۆشان له پێناوی ئازادیی گه‌ل‌و نیشتمان‌و هه‌روه‌ها گیانفیدایی له مه‌كته‌بی دێموكرات‌و قاسملوودا ، دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت. ئه‌وان‌و شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی دیكه‌مان له دوای تیرۆركرانی دوكتور قاسملوو تاكوو ئێستا سه‌لماندیان كه رێبوار‌و قوتابییه‌كی وه‌فادار به‌و رێباز‌و قوتابخانه‌یه‌ن‌و وه‌ك دوكتور سه‌عیدی نه‌مر به‌ڵێنه‌كه‌یان برده‌سه‌ر‌و سه‌ریان له پێناوی سه‌ركه‌وتندا به‌خشی‌و بۆ چركه‌ساتێكیش له رێبازی دێموكرات دوورنه‌كه‌تنه‌وه‌و بوون به چرا بۆ رێبوارانی دوای خۆیان. هاونیشتمانانی به‌ڕێز! ئێستا دوای 21 ساڵ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر كاره‌ساتی ڤییه‌ن دا ، كه كۆماری ئیسلامی دوای مه‌رگی وای ده‌زانی حیزبی دێموكرات‌و خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی كورد له كوردستانی ئێرانی پێ تێك ده‌چێ‌و به چۆك دا دێ به‌ڵام ئه‌م حیزبه‌و ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هه‌رچه‌ند زه‌ربه‌یه‌كی قه‌ره‌بوونه‌كراوه‌ی وێ كه‌وت به‌ڵام هه‌روه‌ها به پێوه‌یه‌و سه‌ربه‌رز‌و به‌وره به‌ره‌و ئاسۆی دوارۆژ هه‌نگاو ده‌نێ‌و كۆماری ئیسلامییه كه هه‌م له باری ده‌ره‌كی‌و هه‌م له ئاستی نێو خۆییدا ته‌ریكتر‌و له‌رزۆكتر ده‌بێ‌و رۆژ به رۆژ له گه‌ڵ قه‌یرانه‌كانی كه خۆی خولقاندوونی زیاتر به‌ره‌و ڕوو ده‌بێ. له‌م دواییانه‌دا چواره‌مین بڕیاری گه‌مارۆ‌و سزای ئابووری له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به دژی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و به‌رپرسانی‌و به تایبه‌ت سپای پاسداران په‌سه‌ند كرا‌و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش ئه‌مریكا‌و ئورووپا گه‌مارۆی زیاتریان له ده‌ستووری كار دانا‌و ژاپۆن‌و كانادا‌و وڵاتانی دیكه‌ش له گه‌ڵ ئامریكا‌و ئورووپا بۆ به‌ڕێوه بردنی سزا‌و گه‌مارۆی نوێ هاو ئاهه‌نگ بوون . هه‌موو ئه‌م سزا‌و بڕیارنامانه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ سه‌ره‌ڕۆیی‌و ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌مه‌ڕ به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی ده‌درێ كه هه‌ر چه‌ند رێژیم ده‌یه‌وێ ئه‌و به‌رنامه ناوكییانه كه بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌كی ناوكییه وه‌ك شانازیی نه‌ته‌وه‌یی‌و ویستی نیشتمانی جێیان بخا ، به‌ڵام خه‌ڵكی ئێران‌و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران چه‌كی ناوكییان ناوێ به‌ڵكوو ، نان ، ئازادی ، دادپه‌روه‌ری ، جیایی دین‌و ئیدئۆلۆژی له سیاسه‌ت‌و ژیانێكی ئاشتیانه‌و مرۆییانه‌یان ده‌وێ ، كه رێژیم هه‌موو ئه‌مانه‌ی لێ درێغ كردون‌و ده‌یه‌وێ به وه‌ده‌ست خستنی چه‌كی ناوكی ، مانه‌وه‌ی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنێ كه له‌به‌ر ئه‌و سه‌ره‌ڕۆییانه تووشی سزا‌و ته‌ریكخستنه‌وه‌و گوشاری زیاتر ده‌بێ‌و هه‌موو ئه‌مانه‌ش قه‌یرانی ئابووری له وڵات زیاتر ده‌كا‌و خه‌ڵكی هه‌ژار زۆرتر گوشاریان بۆ دێ‌و سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تییانه رێژیمی كۆماری ئیسلامییه‌و هه‌ر ئاكامێكی دیكه‌و نه‌هامه‌تیێكی لێ بكه‌وێته‌وه، به‌رپرسیاره‌تییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی رێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهی‌دایه. رێژیمی كۆماری ئیسلامی له ئاستی نێوخۆییشدا تا دێ له‌رزۆكتر ده‌بێ‌و به تایبه‌ت له یه‌ك ساڵی ڕابردوودا به خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی خه‌ڵك هه‌رچی زیاتر بێ پێگه‌یی‌و ناڕه‌وایی ده‌ركه‌وت‌و هه‌موو دنیا‌و ناوچه‌كه زانییان كه كۆماری ئیسلامی له هه‌موو دروشم‌و پڕوپاگه‌نه‌كانیدا چه‌واشه‌كاری‌و فریوكاریی كردوه‌و ئێستا ته‌نیا به تاڵانكردنی سامانی وڵات‌و به زه‌بری هێزی سه‌ركوتكه‌ری سپا‌و به‌سیج‌و به‌كرێگیراوانیه كه ماوه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت له نێوخۆیی‌ترین بازنه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش دا تووشی له‌رزۆكی‌و درز تێكه‌وتن بوون . ئه‌وه‌ی كه له‌م یه‌ك ساڵه دا‌و له ره‌وتی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی خه‌ڵكدا كه ئاكامی 30 ساڵ سه‌ركوتی رێژیم بوو ، ده‌ركه‌وت‌و به شێوه‌ی جۆراوجۆر باس كراوه حیزبی دێموكراتیش ئاماژه‌ی پێكردوه‌و رۆژ به رۆژ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م حیزبه به واقیعتر‌و راستگۆیانه‌تر ده‌ر ده‌كه‌وێ، ئه‌وه‌یه كه ناڕه‌زایی خه‌ڵك دژ به ته‌واویه‌تی رێژیمی كۆماری ئیسلامییه، به‌ڵام رێفورمخوازانی حكوومه‌تی‌و رێبه‌رانی بێ وره‌یان، ده‌یانه‌وێ به چه‌واشه‌كاری له چوارچێوه‌ی رێژیم‌دا به‌رته‌سك‌و قه‌تیسی بكه‌نه‌وه‌و بۆ سه‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی دێموكراسیخوازی هه‌م به‌رنامه‌یه‌كی روون‌و هه‌م رێبه‌رییه‌كی جه‌معی‌و دێموكرات‌و لێ بڕاو پێویسته‌و ده‌بێ به روونی مافی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بۆ به‌شداریی یه‌كسان له به‌ڕێوه‌به‌ریی وڵات‌دا ئاماژه‌ی پێ بدرێ‌و پێی له‌سه‌ر دا بگیرێ. هاوسه‌نگه‌رانی به‌رێز! ئێمه كه له كاره‌ساته گه‌وره‌كان دا به ده‌وری یه‌ك كۆ ده‌بینه‌وه‌و یادی ئه‌و كاره‌ساتانه ده‌كه‌ینه‌وه‌و لێیان ئه‌زموون وه‌رده‌گرین، به تایبه‌ت له ساڵڕۆژی كۆستی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌مان دا له 22 پووشپه‌ر كه رۆژی تیرۆر كردنی دوكتور قاسملووی نه‌مره ، دوولایه‌نی دیار‌و به‌رچاوی هه‌یه بۆمان. له لایه‌كه‌وه به كاره‌ساتی وه‌ها كه رێبه‌رێكی گه‌وره‌و لێوه‌شاوه‌و بلیمه‌تمان له ده‌ست داوه، په‌ژاریه‌كی گه‌وره دامان ده‌گرێ‌و خه‌م له ناخماندا گرێ ده‌خواو به‌ربینگ به دڵمان ده‌گرێ، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رمان به‌رز‌و سینگمان ئاوه‌ڵا‌و له پێشه‌وه‌یه‌و به روویه‌كی سووره‌وه شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ین كه له رێبازێكی دروست‌و له مه‌كته‌بێكی خه‌باتكارانه‌دا بارهاتووین‌و درێژه‌ده‌ری رێگای رێبه‌رانی گه‌وره‌ی وه‌كوو قازی‌و قاسملوو‌و شه‌ره‌فكه‌ندین‌و شایی بی خۆ ده‌بین كه خۆمان به قوتابی ئه‌و رێبازه پیرۆزه‌و درێژه ده‌ری رێگاكه‌یان ده‌زانین. له‌وه‌ها كاتێكداو له‌م یادانه‌دا په‌یمانی وه‌فاداریی هه‌تاسه‌ر له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی شه‌هید‌و رێگا‌و رێبازه پڕسه‌روه‌رییه‌كه‌یان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌و رێژیمی تاوان‌و سێداره‌و تیرۆر‌و تاڵان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین‌و وره‌مان بۆ درێژه‌دان به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی دێموكراتیك به‌رزترو هه‌نگاوه‌كانمان قایمتر ده‌بێ. سه‌ركه‌وێ خه‌باتی ئازادیخوازانه له سه‌رتاسه‌ری ئێران
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌فته‌ری سیاسی 22ی پووشپه‌ڕی 1389
|
|
||||||||