|
|
||||||||||
|
په‌یامی یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی 21 ه مین سالڤه‌گه‌ڕی تیرۆری رێبه‌ری تاقانه‌ی كورد د.قاسملوو 15.07.2010 21 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له مێژووی پر له چه‌رمه‌سه‌ری و ده‌ربه‌ده‌ری خه‌ڵكی زۆڵم لێكراوی كورد, جارێكی دیكه غه‌م وپه‌ژاره باڵی به سه‌ر هیواو ئومێدی خه‌ڵكی ئازادیخوازی كۆرد دا كێشا. سه‌رئه‌نجام پاش چه‌ندین جار هه‌وڵ و پیلانگێڕیی كۆنه‌په‌ره‌ستانی جه‌ماران, ده‌ستی غه‌در و تاوان به خوێنی یه‌كێك له ناوبه‌ده‌رترین وبێ وێنه‌ترین رێبه‌رانی مێژووی خه‌باتی رزگاری خوازی كورد سوور بوو. رێبه‌رێك كه هه‌موو ته‌مه‌نی خه‌باتی سیاسیی خۆی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی پرسی ره‌وای گه‌له‌كه‌ی له رێگای ئاشتی ودیالۆگه‌وه ته‌رخان كردبوو. هه‌ر بۆیه دوژمنانی ئاشتی و دێمۆكراسی له‌م مێتۆده شارستانی و سه‌رده‌میانه‌ی د.قاسملوو زانای كورد كه‌ڵكیان وه‌رگرت و ناوه‌ڕۆكی ره‌ش و دڵی پر له قینیان به‌رانبه‌ر به كورد‌و رێبه‌ره هه‌ڵكه‌وته‌ووه‌كه‌ی به تیرۆر كردنی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ئێران و جیهان وه‌ده‌رخست. قاسملووی رێبه‌ر له رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ساڵه‌كانی 40ی هه‌تاویدا رۆڵێكی گرینگی گێڕا‌و رێباز‌و به‌رنامه‌یه‌كی پێشكه‌وتنخوازانه‌ی بۆ حیزبه‌كه‌ی داڕشت كه تا ئێستاش رێبوارانی رێگای ئازادی‌و سه‌ربه‌ستیی كوردستان درێژه‌ی ده‌ده‌ن. د. قاسملوو وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی ئاكاده‌میست وشورشڤانێكی دێمۆكرات, گرینگی یه‌كی تایبه‌تی به توێژی خوێنده‌ڤان و ئاكاده‌میست چ له ناو حیزبه‌كه‌ی وچ له ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی ده‌دا, هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكانێكی زۆر له‌م توێژه ئاوێته‌ی خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی كورد له رۆژهه‌لاَتی كوردستان بن, و سوود له وانه ورێنماییه‌كانی رێبه‌ره ناوداره‌كه‌ی خویان كه خۆی له وانه‌كانی دێمۆكراسیخوازی, مرۆڤ ته‌وه‌ری, و گرینگی دان به زانست و ده‌یان وانه‌ی دیكه‌دا ده‌بینیه‌وه، وه‌رگرن. ئه‌مڕۆ خوێندكارانی خه‌باتكاری ئێران وكوردستان, ناوه‌نده ئاكادێمی‌یه‌كان و زانستگاكانیان كردووه‌ته مه‌ته‌رێز بۆ به گژدا چوونه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی تۆتالیتێری كۆماری ئیسلامی وخوێندكارانی كوردیش شانبه‌شانی سه‌رجه‌م خوێندكارانی دیكه‌ی ئێران به گۆڕتر و به ئیمان تر له جاران وانه‌و ئامۆژگارییه‌كانی رێبه‌ری تاقانه‌ی خۆیان كردووه‌ته مه‌شخه‌ڵی رێی خه‌باتیان. یه‌كیه‌تیی خوێندكاران له‌م رۆژه‌دا وێرای پشتیوانی و جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر درێژه‌دان به خه‌باتی ره‌وا وله شكست نه‌هاتووی خه‌ڵكی ئێران بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه به‌رهه‌قه‌كانیان دژ به ده‌سه‌لاَتی نگریس و ئازادیكوژ و له ئاشتی نه‌هاتووی ئاخوندی, پێداگری له سه‌ر رێبازی د. قاسملوو ده‌كات‌و وانه‌كانی ئه‌و شه‌هیده نه‌مره ده‌كاته چرای رێگای خه‌باتی خۆی بۆ گه‌یشتن به رزگاریی یه‌كجاره‌كی.
سلاَو له گیانی پاكی د.قاسملووی نه‌مر و سه‌رجه‌م شه هیدانی رێگای ئاشتی وئازادی یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران 22ی پوشپه‌ری 1389 هه‌تاوی
|
|
||||||||