|
|
||||||||||
|
راگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكرات به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی پلینۆمی نۆهه‌م 24.07.2010 بۆ ئاگاداریی هه‌موو لایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین كه پلینۆمی نۆهه‌می كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌م، سه‌عات 30/9ی به‌یانیی رۆژی چوار شه‌ممه، رێكه‌وتی 30ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1389ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 21ی ژووئیه‌ی 2010ی زایینی، به به‌شداریی ئه‌ندامانی ئه‌سلی‌و جێگرانی كومیته‌ی ناوه‌ندی‌و جێگری به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و نوێنه‌ری حیزب له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئا‌مریكا ده‌ستی به كار كرد‌و پاش دوو رۆژ كاری به‌رده‌وام ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه 31ی پووشپه‌ڕ كۆتایی به كاره‌كانی هێنا. پلینۆم به راگه‌یاندنی خوله‌كێك بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له 21 ساڵه‌ی یادی دوكتور قاسملوو‌و شه‌هیدانی ویه‌ن‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای ئازادی ده‌ستی به كار كرد. پاش په‌سندكرانی ده‌ستووری كاری پلینۆم، سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، راپۆرتێكی سیاسیی له‌سه‌ر ئه‌و ئالوگۆڕانه‌ی كه له نێوان پلینۆمی 8و 9دا له ئێران‌و له ناوچه رویان دابوو پێشكه‌ش پلینۆم كرد‌و به‌و بڕیارانه‌دا چۆوه كه له پلینۆمی 8دا درا بوون‌و چونیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوون‌و به ئه‌نجام گه‌یشتنیانی ده‌ست نیشان كرد بوو. له به‌شێكی دیكه‌ی كاری پلینۆم‌دا جێگری سكرتێری گشتیی، به‌ڕێز حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی راپۆڕتێكی له‌سه‌ر مه‌ئمووریه‌تی چه‌ند مانگه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و ئه‌و كار‌و چالاكییانه‌ی كه له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌نجام درابوون، وێڕای هه‌ڵسه‌نگاندنێك له‌سه‌ر كار‌وباری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و وه‌زعی ئوپۆزیسیونی ئێرانی، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ‌و پێوه‌ندییه‌كانی حیزب له‌گه‌ڵ ئه‌نترناسیونال سوسیالیست‌و رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی دیكه‌و رای گشتیی ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌باره‌ت به وه‌زعی ئێران‌و جێگا‌و پێگه‌ی كورد له‌و بڕگه‌یه‌دا پێشكه‌شی پلینۆم كرد. هه‌روه‌ها له به‌شێكی به‌رنامه‌ی كاری پلینۆم‌دا، هاوڕێ شه‌ریف بێهرووز، نوێنه‌ری حیزب له ئا‌مریكا، وێڕای باس له پێوه‌ندییه‌كانی حیزب‌و وڵایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا راپۆرتێكی كومیته‌ی كار‌وباری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی به ئاگاداریی به‌شدارانی پلینۆم گه‌یاند. له راپۆرتی سیاسیی سكرتیری گشتیی‌دا درووستی هه‌ڵویستی حیزب به‌رانبه‌ر به هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین ده‌وری سه‌رۆك كۆماری له ئێران‌و ئه‌و ئاكامانه‌ی لێی كه‌وته‌وه‌و ئه‌و پێشبینانه‌ی كه له‌و پێوه‌ندییه‌دا له پلینۆمی 8دا كرا بوون پێی له‌سه‌ر داگیرا بۆوه. راپۆرته‌كه به له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وشی سیاسیی ئێستای ئێران‌و قه‌یرانه‌كانی نێوخۆیی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی كه رێژیم له‌گه‌ڵیان رووبه‌ڕوو بوو‌و ئه‌و گۆشاره ئابوورییه‌ی كه دوای بڕیارنامه‌ی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و یه‌ك لایه‌نی چه‌ند وڵاتێك كه‌وتۆته سه‌رێ پێشبینی ده‌كرێ له‌گه‌ڵ وه‌زعێكی ناڵه‌بارتر به‌ره‌و روو بێ. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه راپۆرته‌كه ئاوڕی له فه‌قر‌و بێ‌ده‌ره‌تانی‌و به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بیكاری درێژه‌دانی سیاسه‌تی سه‌ركوت‌و فشار خستنه سه‌ر خه‌ڵك له لایه‌ن رێژیمه‌وه، دابووه. راپۆرته‌كه پشتیوانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ ئه‌و بزووتنه‌وه سیاسی‌و سكولار‌و جه‌ماوه‌ریه دووپات كردبووه كه ئامانجه‌كه‌ی خه‌بات بۆ ئازادی‌و دێموكراسی‌و دابین بوونی مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانه. راپۆرته‌كه به گرینگیی‌یه‌كی ته‌واوه روانیبوویه ئه‌و مانگرتنه جه‌ماوه‌رییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵدا كه له‌سه‌ر بانگه‌وازی حیزبه سیاسییه‌كانی كورد به ئه‌نجام گه‌یشت. ده‌وری كوردی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و ناوچه‌ی‌و ئێران‌و له نێو هێزه سیاسییه‌كانی ئوپۆزیسیونی ئێرانی‌دا وه‌ك جوولانه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری زه‌ق كرده‌وه‌و له 22ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵیشدا رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات جارێكی دیكه وه‌فاداریی خۆیان به رێبازی دوكتور قاسملوو‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران نیشان داوه. له بڕگه‌یه‌كی دیكه راپۆرتی سكرتێری گشتیی‌دا ئاماژه به وه‌زعی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان كرا بوو‌و موقعییه‌تی وڵاتانی ناوچه به‌تایبه‌ت توركیه‌و عێراق خرابووه به‌رباس‌و به‌تایبه‌ت ئاماژه به هه‌وڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ناسه‌قامگیركردنی وه‌زع‌و تێكدانی ئاسایش ناوچه كرا بوو. له راپۆرتی سكرتێری گشتیی حیزب‌دا كار‌و تێكۆشانی حیزب به‌گشتی له نێوان دوو پلینۆم‌دا باسی لێكرا بوو‌و ئاماژه به به‌روه‌پَش چوونی كاره‌كان له بواره‌كانی راگه‌یاندن، رێكخستن، پێوه‌ندییه‌كان‌و رێكخراوه سینفی‌و مه‌ده‌نییه‌كان‌و هتد... كرا بوو. له بڕگه‌ی كۆتایی كاری پلینۆم‌دا پێشنیاری كۆمیسیونی سیاسی ـ نیزامی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چونییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كانی ناوه‌ند‌و كومیته‌كانی ته‌شكیلاتی ئاشكرا خرایه به‌رباس‌و په‌سند كرا. به‌شدارانی پلینۆم را‌و بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر راپۆرته‌كان ده‌ربڕی‌و پاش په‌سندكردنیان، كۆمه‌ڵێك راسپارده‌یان بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان به ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب دا، پلینۆم هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌ی پێ كرا ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه 31ی پووشپه‌ڕی 1389ی هه‌تاوی، كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌فته‌ری سیاسی 31/4/1389 ی هه‌تاوی 22/7/2010 ی زایینی
|
|
||||||||