|
|
||||||||||
|
راگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ جه‌لال حوسێنی 22.07.2010 هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان! كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان! به‌داخ‌و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه دوێنی چوارشه‌ممه، رێكه‌وتی 30ی پووشپه‌ڕی 1389ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 21ی ژووئیه‌ی 2010ی زایینی، مامۆستا شێخ جه‌لال حوسێنی، نیشتمانپه‌روه‌ر‌و خه‌باتگێری ماندوویی نه‌ناسی كورد، دامه‌زرێنه‌ری سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران به هۆی نه‌خۆشی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر دڵی پڕ له ئه‌وینی كوردایه‌تیی له لێدان كه‌وت‌و ماڵئاوایی یه‌كجاری له خه‌باتگێڕانی كورد كرد.
مامۆستا شێخ جه‌لال حوسێنی، كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی كورد بوو كه زۆربه‌ی ته‌مه‌نی بۆ كوردایه‌تی‌و خه‌بات بۆ دابینبوونی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی كورد له كوردستانی ئێران ته‌رخان كرد‌و هه‌ر به هۆی كوردپه‌روه‌رییه‌وه له زه‌مانی رێژیمی پاشایه‌تیدا زیندانی كرا. مامۆستا شێخ جه‌لال وه‌ك مامۆستایه‌كی ئایینی گه‌ڵێك قوتابیی له مزگه‌وته‌كانی كوردستان په‌روه‌رده كرد‌و به بیری كوردایه‌تی گۆشی كردن. له خه‌باتی گه‌لانی ئێران‌دا بۆ رووخانی رێژیمی پاشایه‌تی چالاكانه به‌شداریی كرد‌و ده‌وری به‌رچاوی بینی. به هاتنه سه‌ر كاری رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران به هۆی سووربوونی له سه‌ر داوا ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌وته ژێر تاقیب‌و سه‌نگه‌ری له شاره‌وه بۆ شاخ گواسته‌وه‌و له‌م دواییانه‌شدا له نزیك شاری هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ بوو. له‌ده‌ستچوونی مامۆستا شێخ جه‌لال حوسێنی خه‌سارێك بوو بۆ بزووتنه‌وه‌ی كورد‌و غه‌مێك بوو بۆ هه‌موو تێكۆشه‌رانی رێگای ئازادی.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، وێڕای ده‌ربڕینی په‌ژاره‌ی خۆی سه‌ره‌خۆشی له كومیته‌ی ناوه‌ندیی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران‌و به‌ڕێزان مامۆستا شێخ "عزالدین" حوسێنی‌و كاك بابه شێخ حوسێنی‌و سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی خوالێخۆشبوو ده‌كا‌و خۆی له غه‌می له ده‌ستچوونی مامۆستا شێخ جه‌لالی حوسێنیدا به شه‌ریك‌و هاوبه‌ش ده‌زانێ‌و سه‌بر‌و سه‌بووری بۆ هه‌موو لایه‌ك به ئاوات ده‌خوازێ. جێگای به‌هشتی به‌رین‌و رێگای گه‌یشتنی به ئاواته‌كانی پڕ رێبوار بێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌فته‌ری سیاسی 2010-07-22ی زایینی 31/4/1389ی هه‌تاوی |
|
||||||||