|
|
||||||||||
|
رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ: ئێعدامی جیابیرانی كورد ده‌بێ به خێرایی هه‌ڵ وه‌شێندرێته‌وه
01.07.2010 رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ، رۆژی 8ی پووشپه‌ڕ، رایگه‌یاند: ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران ده‌بێ به خێرایی له به‌ڕێوه‌بردنی ئێعدامی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان‌و جیابیرانی كورد خۆی ببوێرێت. زه‌ینه‌ب جه‌لالیان‌و 15 چالاكی دیكه‌ی كورد هه‌نووكه له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا به ئێعدام مه‌حكووم كراون. به‌رپرسانی رێژیم، ناوبراویان بێ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر راگرتووه‌و بارودۆخی هه‌نووكه ناڕوونه. جه‌وئیستورك، جێگری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له رێكخراوی ناوبراودا وتی: تێگه‌یشتن له‌وه‌یكه ده‌وڵه‌تی ئێران كه‌سێكی كه زیاتر له ساڵێك له به‌ندیخانه‌دا راگرتووه‌و هه‌نووكه له مه‌ترسیی ئێعدامكردن دایه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌رو مافه سه‌ره‌تایی‌یه‌كانی بێبه‌شه، ئیمكانی نیه. له مانگی مه‌ی، چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ داوای له ده‌وڵه‌تی ئێران كرد گشت ئێعدامه‌كان هه‌ڵ بوه‌شێنێته‌وه‌و هۆشداری دا كه زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له مه‌ترسیی ئێعدامكرد. دایه. رێكخراوی ناوبراو له هه‌موو هه‌لومه‌رجه‌كاندا دژی ئێعدام به هۆی چییه‌تیی زاڵمانه، نامرۆڤانه‌و نه‌گۆڕه. دادگای به‌رزی وڵات حوكمی زه‌ینه‌ب جه‌لالیانی له مانگی نوامبه‌ری 2009دا په‌سند كرد. رێژیم بێ به‌ڵگه ناوبراوی به تاوانی موحاربه(شه‌ڕله‌گه‌ڵ خودا) له رێگای پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبێكی كوردستانیدا به ئێعدام مه‌حكووم كرد. هه‌نووكه 16 به‌ندكراوی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی كورد له به‌ندیخانه‌كانی رێژیم‌دا به ئێعدام مه‌حكووم كراون كه ناوه‌كانیان بریتین له: مسته‌فا سه‌لیمی، حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، شێركۆ مه‌عارفی، ره‌شید ئاخكه‌ندی، حوسێن خزری، ئه‌نوه‌ر رۆسته‌می، رۆسته‌م ئه‌ركیا، سه‌یدجه‌ماڵ محه‌ممه‌دی، سه‌ید سامی حوسێنی، ئیره‌ج محه‌ممه‌دی، محه‌ممه‌دئه‌مین ئاگووشی، ئه‌حمه‌د پوولادخانی، حه‌سه‌ن تالعی، عه‌زیز محه‌ممه‌دزاده‌و حه‌بیبوڵلا گوڵپه‌ریپوور..
|
|
||||||||