|
|
||||||||||
|
رێژیم خه‌ریكی نانه‌وه‌ی ئاژاوه له نێوان كورده‌كان‌و ئازه‌رییه‌كان دایه
11.07.2010 رێژیم ده‌یهه‌وێ به نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و دووبه‌ره‌كی له نێوان كورده‌كان‌و ئازه‌رییه‌كاندا وه‌كوو ساڵانی سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركاریه‌وه، ناكۆكی له نێوان ئه‌و دوو نه‌ته‌وه زۆڵملێكراوه‌دا درووست بكات. به پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردستان، رێژیم له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوادا كه هه‌نووكه كورده‌كان‌و ئازه‌رییه‌كان ئاشتییانه پێكه‌وه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به پێكهێنانی هه‌ستی مه‌ترسی له نێوان ئازه‌رییه‌كاندا له‌هه‌مبه‌ر ژیانی داهاتوو له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا، ئازه‌رییه‌كان بۆ دوژمنی له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا هان ده‌دات. به پێی سه‌رچاوه‌كه به‌كرێگیراوانی رێژیم له‌و ناوچانه‌دا پروپاگه‌نده ده‌كه‌ن كه كورده‌كان‌و هێزه سیاسییه‌كانی كورد له ئه‌گه‌ری لاوازبوونی رێژیم‌و هێرشی وڵاتانی بیانی بۆ سه‌ر ئێران، له رێگه‌ی چه‌كه‌وه گشت ئازه‌رییه‌كان كوشتوبڕ ده‌كه‌ن‌و له ئه‌گه‌ری رووخانی رێژیم‌دا ته‌نیا ئازه‌رییه‌كان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن‌و ده‌بێ بۆ پێش‌گرتن له‌و به‌ڵایه دژی كورده‌كان‌و هێزه سیاسییه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ رێژیم‌دا یه‌ك بگرن. شایانی باسه رێژیم هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركارییه‌وه بۆ پته‌وكردنی ده‌سه‌ڵات‌و پێگه‌ی خۆی له هه‌وڵی چاندنی تووی دووبه‌ره‌كی‌و نانه‌وه‌ی ئاژاوه له نێو ئه‌و دوو نه‌ته‌وه زۆڵملێكراوه دایه و ده‌یهه‌وێ له‌و رێگایه‌وه ئه‌و سته‌م‌و زۆڵمه‌ی كه ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و به تایبه‌ت دوو نه‌ته‌وه‌ی ئازه‌ری‌و كورد ده‌یكات، بشارێته‌وه.
|
|
||||||||