|
|
||||||||||
|
رووسیا: وته‌كانی ئه‌حمه‌دینه‌ژادی به نامه‌سئولانه و هیچوو پووچ له قه‌ڵه‌مدا
27.07.2010 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ره‌خنه‌ی له وته‌كانی سه‌ركۆماری ئێران گرت. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك ره‌خنه‌ی له وته‌كانی (مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد) سه‌ركۆماری ئێران گرت كه رووسیای به ئه‌كته‌ری ناو سیناریۆیه‌كی ئه‌مریكی له‌قه‌ڵه‌مدابوو. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌ڵێ، وته‌كانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد جێی په‌سه‌ند نین و قسه‌ی نامه‌سئولانه‌ن و راشیگه‌یاندووه، له‌جیاتی ئه‌و قسه‌بێ ئه‌نجامانه وا باشتره حكومه‌تی تاران بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كه هه‌نگاوی به‌رچاو و ئیجابی بنێت. سه‌ركۆماری ئێران دوای ئه‌وه توانجی له حكومه‌تی رووسیا گرتبوو كه (دیمیتری مێدڤێڤ) سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته وتبووی، ئێران له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆم نزیك بۆته‌وه. |
|
||||||||