|
|
||||||||||
|
یادی شه‌هیدانی 22ی پووشپه‌ڕ له‌وڵاتی ئۆتریش به‌ڕێوه‌چوو
20.07.2010 هه‌ر وه‌ک پێشتریش ڕاگه‌یاندرا بوو ، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی 21 ساڵ به‌سه‌ر تێرۆری ناجوامێرانه‌ی ڕێبه‌ری ناوداری کورد و سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، دوکتور قاسملوو، و هاوڕێیانی به‌ده‌ستی دیپلۆمات تێروریسته‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی که‌م ئه‌ندامئ حیزب ، کاک عه‌تا نه‌سیری و ئاره‌زوو خانمی خێزانی یه‌وه‌مۆنۆمێنتێک له‌به‌ر ده‌رگای ئه‌و ئاپارتۆمانه‌ی که‌جینایه‌ته‌که‌ی تێدا به‌ڕێوه‌برابوو {شاری ڤیه‌ن} دوروست کرابوو. به‌پێی مۆوافقه‌تی پۆلیسی وڵاتی ئۆتریش له‌گه‌ل کاک عه‌تا وخێزانی ، بۆ ڕۆژی 17 ی ژوولای 2010 به‌به‌شداریی ژماره‌یه‌کی زۆری کوردانی دانیشتوویی وڵاتی ئۆتریش و چه‌ند وڵاتی دیکه‌ی ئه‌ورۆپایی ، که‌زۆرینه‌یان ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب بوون ، له‌لایه‌ن خانمی نه‌سرین قاسملوو ، و کاک عه‌تا نه‌سیری یه‌وه‌په‌رده‌له سه‌ر مۆنۆمێنته‌که لادرا. دوای مه‌ڕاسیمی په‌رده‌لادان، په‌یامی چه‌ندین حیزب و ڕێکخراوی سیاسی، کۆڕ وکۆمه‌ڵه‌ی کولتووری و جیڤاکی ،که‌سایه‌تیه‌کان، هه‌ر وه‌ها پارچه‌هه‌ڵبه‌ستێک له‌لایه‌ن بێژه‌ری پێشوویی ده‌نگی کوردستانی ئێران ، کاک ئه‌حمه‌د شێربه‌گی خوێندرانه‌وه. یه‌که‌م په‌یام له‌لایه‌ن نه‌سرین خانمی قاسملوو پێشکه‌ش کرا. دوا به‌دوای ئه‌و دا ، وه‌ک دووهه‌مین وتار، وتارێکی گرینگ له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ڕه‌شه‌یی دیرۆکی نه‌ته‌وه‌که‌مان و که‌سایه‌تیی به‌رزی شه‌هید دۆکتۆر قاسملوو، هه‌ر وه‌ها ئامانجی گڵاوی ڕێژیم له‌تێروری ڕێبه‌رانی حیزب ، له‌لایه‌ن ڕێزدار کاک حه‌سه‌ن شه‌ڕه‌فی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ه‌وه‌بوو. مه‌راسیمه‌که دوای زیاتر له دوو کاتژمێر کۆتایی هات . هه‌ر وه‌ها بۆ زیندوو ڕاگرتنی یادی شه‌هید دوکتۆر قاسملوو وهاوڕێیانی له ٢٢ ی پووشپه‌ڕ، کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، سیمینارێکی بۆ به‌ڕێز کاک عبدالله حجاب ئه‌ندامی ڕاوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب و نوێنه‌ری حیزب له‌ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌بێ ده‌وڵه‌ته‌کان ئوو ئێن پی ئۆ پێک هێنا که‌زۆربه‌ی به‌شدارانی مه‌راسیمی په‌رده‌لادانی مۆنۆمێنتی شه‌هیدان ، به‌شداریان کرد. له‌و سیمیناره‌دا ڕێزدار حیجاب به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه ڕوڵ وکه‌سایه‌تیی شه‌هید دوکتور قاسملوو له‌بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد و حیزبی دێموکرات دا خسته به‌ر باس . به‌ڕێز حیجاب له‌باسه‌که‌ی دا ،کاریگه‌ری ئه‌و ڕێبه‌ره له ده‌ست چووه‌ی گه‌له‌که‌مانی له جه‌ند ته‌وه‌ری گرینگی وه‌ک: ناسینی هه‌لو مه‌رج بۆ دریژه‌دانی خه‌بات ، هه‌ڵوێسته‌نه‌ته‌وه‌یی یه‌کانی قاسملوو ، ده‌وری دیپلۆماسیی قاسملوو ، ناسینی مێژووی کورد وکوردستان ، به‌ها دێموکرااتیک ومرۆیه‌کانی له ڕوانگه‌و کرداری ئه‌و دا خسته به‌ر باس. دوای ته‌واو بوونی وتاری به‌ڕیز حیجاب، ده‌رگای پرسیار کرایه‌وه‌و له‌م به‌شه‌ش دا به‌شداران پرسیار وڕاو بۆچوونی خۆیان هێنایه زمان. پێویسته‌بگوترێ که له‌سیمیناره‌که‌دا په‌یامی کۆمیته‌ی حیزب له‌وڵاتی ئۆتریش له‌لایه‌ن کاک جه‌زا ساڵحی به‌رپرسی کۆمیته، و له‌لایه‌ن هه‌ر کام له‌به‌ڕێزان کاک فه‌ره‌یدوون ئه‌رشه‌دی و شنۆ سه‌حرایی یه‌وه پارچه‌په‌خسانێک به‌م بۆنه‌وه پێشکه‌ش به‌به‌شداران کران. جێی ئاماژه‌یه که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ڕێبه‌ریی حیزب له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات و جێگری سکرتێر، هه‌ر وه‌ها خێزانی دوکتور قاسملوو ، و کچی گه‌وره‌ی دوکتور قاسملوو له‌کوڕه‌که‌ی{نه‌وه‌ی دوکتور} به‌شداریان له‌سیمیناره‌که‌دا کرد. دوای کۆتایی سیمینار ، به‌شدارانی پێکه‌وه‌سه‌رفی شامیان کرد وکۆتایی به‌به‌رنامه‌کان هات.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی ئۆتریش، به‌شی ڕاگه‌یاندن
|
|
||||||||