|
|
||||||||||
|
یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندی خۆی پیشانداوه بۆ توندكردنی سزاكانی سه‌ر حكومه‌تی ئێران
26.07.2010 به‌وته‌ی چه‌ند دیپلۆماتكارێكی خۆرئاوا، یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندی خۆی پیشانداوه بۆ توندكردنی سزاكانی سه‌ر حكومه‌تی ئێران.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری چه‌ند دیپلۆماتكارێكی خۆرئاوا بڵاویكرده‌وه: وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا، ره‌زامه‌ندی خۆیان پیشانداوه له‌سه‌ر توندكردنی سزا ئابورییه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی ئێران. پێشتر‌و به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، رۆژی یه‌كشه‌ممه دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه سێ قۆڵیه‌كه‌ی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و به‌رازیل و ئێران بۆ تاوتوێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ی تاران و بابه‌تی ئاڵوگۆڕی سووته‌مه‌نی ئه‌تۆمی، به‌رازیل و توركیا داوایان له ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان كرد به‌په‌له دانوستانه ئه‌تۆمیه‌كانیان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه. (ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێشنیاری كرد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و (كاترین ئه‌شتۆن) به‌رپرسی سیاسه‌ته ده‌ره‌كیه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌رباره‌ی دۆسیه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران گفتوگۆ بكه‌ن و جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان ده‌ست پێنه‌كه‌نه‌وه هیچ یه‌ك له‌و رێكه‌وتنانه كاریگه‌رییان نابێت. |
|
||||||||