|
|
||||||||||
|
بهڕێوه چوونی خۆپیشاندانێك له Linz -ئوتریش
07.07.2010 ئەندامانوو لایهنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دانیشتووی شاری لینز، ڕۆژی چووارشەمە ڕێکەوتی ٠٧/٠٧/٢٠١٠ ی زایینی، کاتژمێر ٩ی بەیانی خۆپێشاندانێکیان به دژی کۆمپانیای "فۆێست ئالپینێ" بەڕێوە برد. ئەم خۆپێشاندانە لەبەردەم "دیزاین سێنتەر لینز" بە یارمەتی ڕێکخڕاوەی "ستۆپ دێ بۆمب" بەڕێوەچوو کە لەم ڕۆژەدا کۆمپانی ناوبراو کۆبوونەوەێکی نێوخۆیی گڕینگی هەبوو کە زۆرێک لە کەسایەتیە ناسراوەکان وەک بهرپرسی گشتی بانکی "ڕایف ئایزێن بانک"(Raiffeisenbank ) ئۆبەر ئۆستەرایخ هەروەها بهرپرسی گشتی بانکی "شپار کاسە"ی ئۆبەر ئۆستەرایخ لەم کۆبوونەوەدا بەشدار بوون. ئەم خۆپێشاندانە تا کاتژمێر ١١ی نیوهڕۆ دڕێژەی هەبوو. فۆێست ئالپینێی ئۆتریش یهكێك لە گرینگترین کۆمپانیاکانی سادراتیە بۆ ڕژیمی ئێران. شایانی باسە کە ئەم کۆمپانیە لە ساڵی ١٩٨٠ ی زایینی چەک و تهقهمهنیێكی زۆری بە ڕژێمی ئێران فرۆشتوه.
|
|
||||||||