|
|
||||||||||
|
به‌یاننامه‌و بانگه‌وازێك بۆ ڕای گشتیی شاری مه‌ریوان 26.07.2010
26.07.2010 ڕۆژی هه‌ینی 1/5/1389 له لایه‌ن دانیشتووانی ئاوایی به‌رقه‌ڵاوه ڕێكخراوه فه‌رهه‌نگی‌و مه‌ده‌نییه‌كانی شار ئاگادار كرانه‌وه كه بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌حیم نه‌سیمی ده‌یانه‌وێت بۆ به‌رفراوانكردنی كانه به‌رده‌كه‌یان قه‌ڵای مه‌ریوان بڕووخێنن. بۆ پێش‌گرتن به‌م كاره‌ساته تاقمێك له چالاكانی فه‌رهه‌نگیی شار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری شوورای شار‌و نوێنه‌ری "میراسی فه‌رهه‌نگی"و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری "مه‌نابعی ته‌بیعی"دا چوون به ده‌نگی خه‌ڵكی ئاوایی به‌رقه‌ڵاوه‌و پێشیان به‌و كاره گرت. هه‌رچه‌ند له‌م سه‌روبه‌نده‌دا تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا‌و به جنێودان‌و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ چالاكانی فه‌رهه‌نگیدا، ویستیان ملهوڕیی خۆیان بنوێنن‌و ڕێكخراوه فه‌رهه‌نگی‌و ناحكوومییه‌كان له به‌رانبه‌ر خۆیاندا به بێ ده‌سته‌ڵات نیشان بده‌ن. ئه‌مه له كاتێكدا ڕوو ده‌دات كه ڕه‌حیم نه‌سیمی، له‌گه‌ڵ "میراسی فه‌رهه‌نگی"و هه‌روه‌ها "مه‌نابعی ته‌بیعی"دا له سه‌ر ئه‌و كاره كێشه‌ی هه‌یه‌و له به‌ر ئه‌وه ڕۆژی هه‌ینی بۆ ڕووخاندنی قه‌ڵا دیاری كرا بوو كه هیچ ڕێكخراوێكی حكوومی‌و ناحكوومی فریای پێش‌گرتن به‌و كاره‌ساته نه‌كه‌وێت. ئێمه بڕوامان وایه كه بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌حیم نه‌سیمی به دوو شێوه سووكایه‌تیی به خه‌ڵكی شار كردووه: یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی داوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی شوێنێكی مێژوویی تێك بدات‌و ئه‌م كاره‌یشی به شێوه‌یه‌كی شاراوه له چاوی شار ئه‌نجام بدات. دووه‌م ئه‌وه‌ی كاتێك كه خه‌ڵكی پێی ده‌زانن سووكایه‌تییان پێ ئه‌كات‌و لێیان هه‌ڵئه‌چێت. شایانی باسه پێشتریش ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له كێشه‌ی قه‌ڵا ئاگادار كرابوونه‌وه به‌ڵام وه‌ڵامیان هه‌وڵ بۆ ڕووخانی بێده‌نگی شوێنه‌واره‌كه بوو. ئێمه ده‌زانین كه ئه‌م وه‌ستانه‌یش، وه‌ستانێكی كاتییه‌و له‌وه نیگه‌رانین كه به‌یانییه‌ك هه‌واڵی ڕووخانی شه‌وانه‌ی ئه‌و شوێنه‌واره‌مان پێ بده‌ن. هه‌وڵه‌كانی ڕابردوومان بۆ پێش‌گرتن به ڕووخاندنی قه‌ڵا‌و بنچینه‌ی مزگه‌وتی سوور‌و تێكدانه‌وه‌ی ئه‌وان‌و بگره شێلگیرتر بوونیان به‌و بڕوایه‌ی گه‌یاندووین كه ته‌نیا ڕێگه چاره‌ی ئه‌م كێشه‌یه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی موجه‌ویزی هه‌ڵكۆڵینه‌كه‌یه‌تی. بۆیه وه‌ك چالاكانی فه‌رهه‌نگیی شار له هه‌موو خه‌ڵكی شار داوا ئه‌كه‌ین هه‌موومان پێكه‌وه نه‌هێڵین تاقمێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت، شوێنه‌وارێكی گشتی وێران بكه‌ن یان به‌و شێوه‌یه دیمه‌نی هاتنه ناوه‌وه‌ی شار ناشیرین بكه‌ن‌و هه‌وڵ بده‌ین به شێوه‌ی گونجاو له به‌رانبه‌ر ئه‌و تاڵان‌و سووكایه‌تی‌و پێشێلكردنی یاسایه‌دا هه‌ڵوێست بنوێنین.
كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نیی شاری مه‌ریوان سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی كوردستان |
|
||||||||