|
|
||||||||||
|
نه‌مسا وڵاتی كولتووره هه‌مه‌ڕه‌نگه‌كان
هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌نی نه‌ریتی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و به‌شێوه‌ی جیاجیا گوزارشت له به‌هاو پیرۆزییه‌كانی خۆی ده‌كات، تێكۆشانی گه‌لان بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی وڵات و به‌رژه‌وندییه گشتییه‌كانیانه ناوی كتێب: نه‌مسا وڵاتی كولتووره هه‌مه‌ڕه‌نگه‌كان نووسینی :حه‌مه كه‌ریم كه‌شخه چاپ: چاپخانه‌ی كوردستان و له بڵاوكراوه‌كانی ماڵی رووناكبیری سه‌لام تیراژ: 900 دانه نرخ: 2500 دینار خستنه‌ڕووی.. جه‌واد حه‌یده‌ری
هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌نی نه‌ریتی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و به‌شێوه‌ی جیاجیا گوزارشت له به‌هاو پیرۆزییه‌كانی خۆی ده‌كات، تێكۆشانی گه‌لان بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی وڵات و به‌رژه‌وندییه گشتییه‌كانیانه. مێژووی دوورونزیكی وڵاتی نه‌مساش به چه‌ند قۆناغێكی سه‌خت و دژوار‌دا تێپه‌ڕیوه و هه‌میشه جێگه‌ی ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بووه، زاڵبوونی به‌سه‌ر كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانیشدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیراده و باوه‌ڕبوونی گه‌لی نه‌مسا به ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌یان، كه توانیوایانه به‌وپه‌ڕی وردبینییه‌وه خوێندنه‌وه بۆ ستراتیژ و سیاسه‌ته دوورونزیكه‌كان بكه‌ن و بیروڕاو سه‌رنجی تازه‌گه‌ریش له‌مه‌ڕ پێشكه‌وتنه‌كان بهێننه ئاراوه. نه‌مسا وڵاتێكی دێرینی خاوه‌ن كولتووره، وڵاتی بیریار و فه‌یله‌سوف و كه‌ڵه سیاسه‌تمه‌دارو داهێنه‌ر و هونه‌رمه‌ندانه‌و ناوه‌ندگه‌رایه‌كیش بووه بۆ وروژاندنی بیروڕا به‌ره‌و بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی و كرانه‌وه به‌ڕووی جیهاندا. هه‌موو كه‌س و تاكێكی ئه‌و وڵاته بڕوایان وایه (گشت تواناكان له‌پێناو ئاسوده‌یی و ئارامی ژیان و دیموكراتییه‌ت و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵ به‌رقه‌رار بكرێت).
سروشت و جوگرافیای نه‌مسا: نه‌مسا ده‌كه‌وێته باشوری ناوه‌ڕاستی كیشوه‌ری ئه‌وروپا له‌ناوچه‌ی نێوان رۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی چیای ئه‌ڵب و رووباری دانوب، رووبه‌ره‌كه‌ی 83858 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه، هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه نه‌مسا به‌هۆی پێگه ستراتیژییه‌كه‌یه‌وه بووه‌ته جێگای به یه‌كگه‌یشتنی گرنگترین ناوچه‌ی ئابوری و كولتووره جیاوازه‌كانی ئه‌وروپا و به‌پردێك داده‌نرێت كه رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا به رۆژئاواوه ده‌به‌ستێته‌وه. سروشتێكی شاخاوی زاڵه به‌سه‌ر ته‌واوی جوگرافیای ئه‌و وڵاته‌دا، له رۆژهه‌ڵاته‌وه زه‌نجیره شاخه‌كانی ئه‌ڵب زاڵن به‌سه‌ر زۆربه‌ی خاكی نه‌مسادا، خاوه‌نی كه‌شوهه‌وایه‌كی مامناوه‌نده‌و له‌بواری سه‌روه‌ت و سامانی سروشتییه‌وه وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده .
ئاماری دانیشتوان گه‌لی نه‌مسا گه‌لێكی تێكه‌ڵه، له ره‌چه‌ڵه‌ك و ره‌گه‌زی جیاواز پێكهاتووه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری مێژوویی و سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئێستا زۆربه‌یان ئه‌ڵمانین و ژماره‌یه‌كی زۆر كرواتی و سربی و رۆمانی و تورك و كورد له‌و وڵاته‌دا ده‌ژین، ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی 8184691 كه‌سه و 65% له شاره‌كاندا ده‌ژین.
ئایین ئایینی مه‌سیحی گه‌وره‌ترین و به‌رفراوانترین ئایینه له نه‌مسادا، ئایینی ئیسلامیش به‌پله‌ی دووه‌م دێت و ژماره‌یه‌كیش جوله‌كه و ئایینه‌كانی تر له‌و وڵاته‌دا هه‌یه.
زمان زمانی ئه‌ڵمانی زمانی ره‌سمی وڵاته و زمانی ئینگلیزیش زمانی دووه‌مه و خه‌ڵكانێكیش به زمانه‌كانی سرب و كراوتی و چیكی و توركی و كوردی قسه‌ده‌كه‌ن.
هه‌یكه‌لی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات نه‌مسا له 9 هه‌رێمی فیدراڵی و نیمچه سه‌ربه‌خۆ پێكهاتووه، ڤیه‌ننا پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌یه و هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆیه و هاوكات بچوكترین هه‌رێمه له پاش هه‌رێمی فوڕئارلبێرگ كه پێكهاتووه له 23 گه‌ڕه‌ك و ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه.
سیستمی سیاسی نه‌مسا سیستمی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا په‌رله‌مانێكی دیموكراتییه، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له ئه‌ستۆی سه‌رۆك وه‌زیراندایه و سه‌رۆك كۆماریش ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دیاریكراوه و پرۆتۆكۆلییه. ده‌ستوری نه‌مسا له‌سه‌ر بناغه‌ی كۆماری دیموكراتی فیدراڵی و ده‌وڵه‌تی یاسا و پره‌نسیبی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌رییه.
په‌رله‌مان په‌رله‌مانی نه‌مسا پێكهاتووه له دوو په‌رله‌مانی نیشتمانی و ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی.
كورد و رۆڵی ئه‌وان له نه‌مسادا
نووسه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا باس له چۆنێتی چوونی كورد بۆ نه‌مسا ده‌كات و ده‌نووسێت كه كورد له چوار قۆناغدا رووی كردووه‌ته نه‌مسا.
قۆناغی یه‌كه‌م: له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا ژماره‌یه‌كی زۆر له كورده‌كانی باكور به‌مه‌به‌ستی كرێكاری و ده‌سته‌به‌ركردنی بژێوی ژیان به پاسپۆرتی توركی روو ده‌كه‌نه وڵاتی نه‌مسا.
قۆناغی دووه‌م: پاش نسكۆی 1975 له‌لایه‌ن وڵاتی نه‌مساوه 100 كورد بۆ ئه‌و وڵاته بانگهێشتكران و ئاسانكارییان بۆ كرا بۆئه‌وه‌ی له زانكۆ و په‌یمانگاكان بخوێنن و ئه‌وان ڕۆڵی باشیان هه‌بوو له ناساندنی گه‌لی كورد به نه‌مسا و وڵاتانی تر.
قۆناغی سێیه‌م: ئه‌و كوردانه‌ی كه له ماوه‌ی شه‌ڕی عیراق و ئێران‌دا روویان له‌و وڵاته‌كردووه، زۆربه‌یان كوردی رۆژهه‌ڵاتن.
قۆناغی چواره‌م: پاش راپه‌ڕینه‌كه‌ی 1991 ده‌ستیپێكردووه و تائێستاش به‌رده‌وامه.
نووسه‌ر هه‌روه‌ها باس له ئاماری كورده‌كانی دانیشتووی نه‌مسا ده‌كات و نوسیوویه‌تی (هه‌رچه‌نده سه‌رژمێری نه‌كراوه، به‌ڵام به‌پێی مه‌زه‌نده‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی نه‌مسا ژماره ی كورده‌كانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته له‌نێوان 35 هه‌زار بۆ 55 هه‌زار كه‌سدا ده‌بێت، كه زۆربه‌یان له كورده‌كانی باكورن.
|
|
||||||||