|
|
||||||||||
|
ئوسترالیا گه‌مارۆی زیاتری به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند
29.07.2010 - PNAوه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا ستیون سمیت، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی گه‌مارۆی زیاتر به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت و له‌و میانه‌یه‌دا هه‌موو جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌وت و غاز له‌گه‌ڵ تاران راده‌گرێت. ئه‌و گه‌مارۆیانه كه مه‌به‌سته‌كه‌یان ناچاركردنی ئێران به راگرتنی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌تی 98كۆمپانیا‌و12كه‌سایه‌تی له‌خۆ ده‌گرێ كه له به‌شه‌كانی دارایی و گواستنه‌وه‌دا كار ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌واڵده‌ری ئاسۆشیتدپرس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆسترالیا، ستیون سمیت، له به‌یاننامه‌یه‌ك دا گوتی: "ئوسترالیا به‌و هه‌ڵوێسته ده‌چێته ریزی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵگای جیهانییه‌وه بۆ ناچار كردنی ئێران به جێبه‌جێ كردنی به‌ڵێننامه جیهانییه‌كان.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، پاش تێپه‌رِبوونی پتر له مانگێك به سه‌ر خولی نوێی گه‌مارۆكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دژ به كۆماری ئیسلامی، گه‌مارۆ یه‌كلایه‌نه‌كانی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو یه‌كییه‌تی ئه‌وروپاو وڵاتانێك وه‌كوو ئوسترالیا، ئێران رۆژ له رۆژ زیاتر له كه‌ڵك وه‌رگرتن له دۆلار‌و یورۆدا تووشی گرفت ده‌بێ و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی په‌راوێز خستنی له سیستمی دارایی جیهانی دا.
|
|
||||||||