|
|
||||||||||
|
سه‌رۆكی روسیا ئاشكرای كرد كه ئێران له‌به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نزیك بۆته‌وه
12.07.2010 - PNAسه‌رۆكی روسیا (دیمیتری میدیفیدف) رایگه‌یاند، ئێران له‌به‌ده‌ستهێنان و دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی نزیكبۆته‌وه.
سه‌رۆكی روسیا دیمیتری میدیفیدف له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزه‌كان له‌مۆسكۆ ئاشكرای كرد كه ئێران له‌به‌ستهێنانی چه‌كی ناوه‌كی نزیكبۆته‌وه و له‌ڕووی پره‌نسیبه‌وه توانای دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی روسیا دوا به‌دوای ناكۆكییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی نێوان تاران و مۆسكۆ دێت له‌باره‌ی پاڵپشتیكردنی روسیا بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێرانه‌وه و بۆ یه‌كه‌مین جاریشه كه (كریملین)به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئێران ره‌نگه توانا ناوه‌كییه‌كانی بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كار بهێنێت.
|
|
||||||||